راچڵەکین- سپۆرت
یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوامە لە سەرکەوتنەکانی لە خولی پلە یەکی ئیسپانیا و بە بردنەوەیان لە یانەی بەلەدوەلید خۆیان لە لوتکەی ریزبەندی خولەکە نزیککردەوە.
ریاڵ بە تەنیا گۆڵێکی بێ بەرامبەر لە یانەی بەلەدوەلیدی بردەوە کە کاسمێرۆی بەرازیلی لە گێمی دووەمدا تۆماریکرد.
ئەم سەرکەوتنە کۆی خاڵەکانی ریاڵی بۆ ٥٢ خاڵ بەرزکردەوەو بە جیاوازی تەنیا سێ خاڵ لە دوای ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمەوەن.
ڤیدیۆ: