تووشبووانی كۆڕۆنا لە جیهان ژمارەیەكی پێوانەیی تۆماركرد

جیهان

22/02/2021     ژمارەی بینراو 124

راچڵەكین –

ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهان، 112 ملیۆن كەسی تێپەڕاندو زیاتر لە دوو ملیۆن و 479 هەزار تووشبووش گیانیان لەدەستدا.

ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە، بڵاویكردەوە، ژمارەی تووشبوانی كۆڕۆنا لەسەرانسەری جیهاندا گەیشتە 112 ملیۆن و 12 هەزار و 14 كەس.

بەپێی ئامارەكە، تائێستا دوو ملیۆن و 479 هەزارو 90 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، 87 ملیۆن و 379 هەزارو 270 كەسیش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندوووە چاكبوونەتەوە. 

ئەمریكا لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهان دێت لەڕووی ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆڕۆنا، كە تائێستا 28 ملیۆن و 765 هەزارو 432 حاڵەتی تووشبوونی تێدا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 511 هەزارو 133 كەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوكات، هیندستان لەپەلەی دووەمی وڵاتانی جیهان دێت بە تۆماركردنی زیاتر لە 11 ملیۆن و پێنج هەزار حاڵەتی تووشبوون، لەدوای ئەویش بەرازیل (10 ملیۆن و 168 هەزار)، رووسیا (4 ملیۆن و 177 هەزار)، بەریتانیا (4ملیۆن و 115 هەزار)، فەرەنسا (سێ ملیۆن و 605 هەزار) و ئیسپانیا بە تۆماركردنی زیاتر لە سێ ملیۆن و 133 هەزار حاڵەت  دێن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن