ڤاكسینی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوه‌یتی" مشاری البلام" دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و ئه‌مه‌ش بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیا عه‌ره‌بیه‌كان.
مشاری له سه‌ره‌تای ڕۆژه‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا توشبوونی خۆی به ڤایرۆسه‌كه ڕاگه‌یاند و به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته چاودێری چڕ له نه‌خۆشخانه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام داوای له هه‌موان كردوه نزای چاكبوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن و به‌هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه ناتوانێت وه‌ڵام ئه‌و كه‌سانه بداته‌وه كه په‌یوه‌ندی پێوه ده‌كه‌ن.