ڕێنمایی تایبه‌ت بۆ ئه‌و خانمانه‌ی ته‌مه‌نیان 20 بۆ 29 ساڵه
ڕاچڵه‌كین-
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن زۆر گرنگه مرۆڤ زیاتر ئاگاداری ته‌ندروستی خۆی بێت، دكتۆره چرۆ پزیشكی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی ده‌داته ئه‌و خانمانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20-29 ساڵه ئه‌م ڕێنماییانه جێ به‌جێ بكه‌ن.
1- خواردنی خۆراكی تەندروست
2- بەلایەنەی کەمەوە ڕۆژی 30 خوله‌ك جوڵه و ڕاهێنان ئه‌نجامبده
3- لە نێوان7-9 كاتژمێر بخه‌وه
4- ڕێگه مه‌ده كێشت زیاد بکات
5- ئه‌گه‌ر جگه‌ره ده‌كێشیت ئه‌وه واز لە جگەرەکێشان بهێنه
6- دوور بكه‌وه‌ره‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی
7- دەرمانی نائاسایی بەکارمەهێنە یاخود لەخۆوە دەرمان بەکارمەهێنە
8- پێستت بپارێزە لە تیشکی خۆر
9- ٤٠٠ مایکرۆگرام فۆلیک ئەسید وەربگرە
ساڵی جارێک سەردانی پزیشکەکەت بکە و لەبارەی ئەم خاڵانەوە بدوێ لەگەڵی :
1- ئەگەر پلانی دووگیان بونت هەیە ساڵی داهاتو یان باشترین ڕێگای مەنع بۆ تۆ
2- ئەگەر خەمۆکیت هەیە
3- ئەگەر لە خێزانەکەتاندا نەخۆشیەکانی دڵ ، شێرپەنجە یاخود شەکرە هەیە
4- ئەگەر جگەرەکێشیت، یاخود ئەلکهوڵ ئەخۆیتەوە یاخود دەرمان بەکارئەهێنیت
5- بدوێ دەربارەی کێش و خواردن و وەرزشت بۆ ئەوەی بزانیت تا چەند تەندروستە