راچڵەکین-
شانەى راگەیاندنی ئەمنى عیراق راگەیەندراوێکی لەسەر هێرشە مووشەکیەکەی ئەمشەوی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوو موشەک لەناوچەى سەوزى بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لایەنە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون بۆ هێرشەکە دەکەن و دواتر زانیاری لەبارەی هێرشەکە بڵاودەکەنەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کەمێک پێش ئێستا لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بۆردومانکرا.