ئه‌م وێنه‌یه‌ی خانمه هونه‌رمه‌ندێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ده‌رهێنه‌ری میسری" محمد سامی" وێنه‌یه‌كی خۆی و خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری " می عمر" ی بڵاوكردۆته‌وه و وێنه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 11 ساڵ به‌ر له ئێستا، محمد ئاماژه‌ی بۆ ئه‌و پاڵپشتی و خۆشه‌ویستیه كردوه كه له‌نێوان خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌یانبووه.
محمد له هه‌ژماره فه‌رمیه‌كه‌ی له ئینستگرام ئه‌م وێنه‌یه‌ی بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كه نوسیویه‌تی" ئه‌مه وێنه‌ی من و مه‌ی یه 11 ساڵ به‌ر له ئێستایه ئه‌و كاته بیرمان له خه‌ون و داهاتومان ده‌كرده‌وه و ئاواتی زۆرمان هه‌بوو ئێستاش پاڵپشتی یه‌كترین و ڕێز و خۆشه‌ویستی زۆر هه‌یه له نێوانمان و كار بۆ گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانمان ده‌كه‌ین، پێم وایه قورس بوو سه‌ركه‌وتنم له ژیانمدا ئه‌گه‌ر مه‌ی له‌گه‌ڵم نه‌بوایه"
له ماوه‌ی 24 كاتژمێر دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه 47 هه‌زار لایك و كۆمێنتی بۆ چووه، ناوی "می عمر" بووه یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ی كه زۆرترین گه‌ڕانی بۆ كراوه له میسر له‌م مانگه‌دا دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه.