نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری هەوکردنی پەردەکانی مێشک
ڕاچڵهكین-
هەوکردنی پەردەکانی مێشک بریتییه له بوونی بەکتریا یان ڤایڕۆس یان هەر جۆرە میکرۆبێکی دیکە لە ناو شلەی سەر و پەردەکانی کە ئەگەر چارەسەری گونجاو وەرنەگرێت ئەنجامەکەی باش نابێت .
نیشانەکانی توشبوون به هەوکردنی پەردەکانی مێشک ؟
1. سەر ئێشە
2.دڵتێکەڵ هاتن و ڕشانەوە
3. ڕەقبوونی پشتە مل
4. حەز نەکردن لە ڕووناکی
4. تا
5. بێ ئاگایی و گێژبوون
6. گەشکە
لە منداڵانی ساوا ( تا ، دابەزینی کێش ، قورس بوونی خەو و هەڵنەسان بۆ خواردن ، حەز نەکردن لە خواردن ، گریانی بەردەوام و ڕەق بوونی پەردەی پێشەوەی سەر )
چۆنیهتی چارەسەر و خۆ پاراستن ؟
1- دەبێ پێش هەموو شتێک منداڵان کوتانەکانی خۆیان وەرگرن لە کاتی خۆیدا
2- پاشان لە ئەگەری تووش بوون دەبێ کەسەکە یان منداڵەکە لە خەستەخانە داخڵ بکرێت و دژە بەکتریای تەواو وەربگرێت.