نرخی نەوت بەردەوامە لەبەرزبوونەوە

ئابوری

23/02/2021     ژمارەی بینراو 200

راچڵەکین-

نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە 66 دۆلار و 34 سەنت، لە کاتێکدا ئێوارەی دوێنێ نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 65 دۆلارو 20سەنت مامەڵەی پێوەکرابوو.

هاوكات نرخی نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساس-یش گەیشتە 61 دۆلار و 49 سەنت لە کاتێکدا ئێوارەی دوێنێ بە 61 دۆلار و 69 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا نزمترین ئاستی لە ماوەی 18 ساڵدا تۆماركرد تۆماركرد، بە جۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن