هەسەدە: لەپەلامارەكەی سەر عەین عیسا 10 چەكداری سەر بەتوركیا كراونەتە ئامانج

کوردستان

23/02/2021     ژمارەی بینراو 113

راچڵەكین-

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند لە پەلاماری گروپە چەكدارە سورییەكانی سەر بە توركیا بۆ سەر عەین عیسا، سەرێكانی و گوندەكانیان، لانی كەم سێ چەكدار كوژراون و حەوتی تر برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی (هەسەدە) لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە"دەوڵەتی توركیا و گروپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە پەلامارەكانیان بۆ سەر گوندەكانی عەین عیسا و گوندەكانی گرێ سپی زیادكردوە، بەتایبەتی گوندەكانی، حوریە، خۆشان، خالدیە و رێگای ئێم4 دەكرێنە ئامانج".

ئەوەش روونكراوەتەوە،  شەڕڤانان لە چوارچێوەی پاراستنی رەوادا، وەڵامی پەلامارەكان دەدەنەوەو، لە ناوچەكانی خۆشان و خالدیە شەڕ روویداوەو سێ چەكدار كوژران و حەوت چەكداریش دیكەش برینداربون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن