راچڵەكین-
لە دەریاچەی مەریوت سەربە شاری ئەسكەندەریە باكووری میسر، دوو بەلەمی راوكردنی ماسی كە ١٧ كەسیان هەڵگرتبوو وەرگەڕان، بەپێی ئامارە بەراییەكان حەوت كەس خنكاون.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەسكەندەریە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" لە دەریاچەی مەریوت، دوو بەلەم كە ١٧ كەسی سەربە یەك ماڵبات هەڵگرتبوو و منداڵیشیان لەنێودابووە ژێرئاوكەوتوون و تا ئێستا تەرمی حەوت كەس دۆزراوەتەوە.
ئەوەش خراوتەڕوو، ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن، ئاسایشی كەناردەریا و تیمی رزگاركردن رەوانەی شوێنی رووداوەكە كراون.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانە بڵاوكراونەتەوە، ئەو دوو خێزانە بەمەبەستی خوانی ئێوارە روویان لەدەریاچەكە كردووە.