ئەنجوومەنی وەزیران راپۆرتێكی تایبەت بە داواكارییەكانى سلێمانی پەسەند دەكات

کوردستان

23/02/2021     ژمارەی بینراو 175

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم راپۆرتێكی تایبەت بە داواكارییە كارگێڕیی، دارایی، خزمەتگوزاریی، سەرمایەگوزاریی و پەرەپێدانەكانی هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگاكانی سنووری پارێزگای سلێمانی پەسەند كرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەسەرپەرشتیی مەسرور بارزانی- سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی ، وەزیرانی دارایی و ئابوریی و پلاندانان، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجەو فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی  ئەنجومەنی وەزیران، لە ڕێی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە تایبەت بە بوارە كارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزاریی و پڕۆژەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین كۆبونەوە.

د. هەڤاڵ ئەبوبەكر- پارێزگاری سلێمانی  لەبارەی كۆبوونەوەكە بڵاویكردووەتەوە:" لە كۆبونەوەكەدا بە ڕونیی و بە وردیی و دلسۆزانەو بەرپرسانە ڕاپۆرتی هاوبەشی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و پارێزگاو یەكەكارگێڕییەكان و داواكارییە كارگێڕیی و دارایی و خزمەتگوزاریی و سەرمایەگوزاریی و پەرەپێدانەكانی هەموو یەكە كارگێڕیی و فەرمانگاكان؛ 
گفتوگۆیان لەسەر كرا."

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەموو ئەو پێشنیازو داواكارییانەی لە ڕاپۆرتە هاوبەشەكاندا گەڵاڵەكرابوون؛ لەلایەن بەڕێزان سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیرە بەڕێزەكانەوە؛ پەسەندكران و بوون بەبڕیار."

 پارێزگاری سلێمانی دەڵێت:" ئەو سێكتەرو بوارانەی لەم ڕاپۆرتانەدا بۆ ساڵی ۲٠۲۱ پەسەندكراون دەتوانن بەشی زۆری داخوازیی و پێداویستییە زۆر پێویستەكانی دامەزراوە دەوڵەتییەكان دابین بكەن بۆ ئەوەی بتوانن خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بكەن."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن