راچڵەكین-
لە قەزای سۆران سێ كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیركران، لە كاتی دەستگیركردنیشیان 3 كیلۆ ماددەی ھۆشبەریان پێ گیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "رۆژی دووشەممە 22/2/2021 بنكەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی سۆران، دوای چاودێری ورد، توانیان باندێكی بازرگانیكردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیر بكەن، كە پێكھاتبوون لە سێ كەس".
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كاتی دەستگیر كردنیان دەستبەسەر 3 كیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری (شیشە) داگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان روونیكردووەتەوە، یەكێك لە تۆمەتبارەكان خەڵكی ئێرانە و دوانی دیكەش خەڵكی ھەرێمی كوردستانن، ئەو بڕە ماددەی ھۆشبەرەیان لە رێگەی شارەدێی وەرتێ داخڵی قەزای سۆران كردووە.