لە هێرشێكی چەكدارانی تاڵیبان دا ژمارەیەك پۆلیسی ئەفغانستان كوژران

جیهان

23/02/2021     ژمارەی بینراو 141

راچڵەكین –

لەئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی تاڵیبان بۆسەر بنكەیەكی پۆلیسی ئەفغانستان لە خۆرهەلاتی ئەو وڵاتە، 9 پۆلیس كوژران و یەكێكی دیكەش بریندار بوو.

میدیاكانی ئەفغانستان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 23-2-2021، ژمارەیەك چەكداری تاڵیبان لە ناوچەی هیساریك-ی سەر بە ویلایەتی لوغار لە خۆرهەڵاتی ئەو ولاتە، هێرشێكی چەكدارییان كردە سەر بنكەیەكی پۆلیس و لەئەنجامی شەڕو پێكداداندا، 9 پۆلیسی ئەفغانستان كوژران و پۆلیسێكی دیكەش بریندار بوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە میدیاكانی ئەفغانستان لەسەر زاری پۆلیسێكی بنكەكە بڵاویانكردووەتەوە، هێرشەكەی چەكدارانی تاڵیبان هێندە كتوپڕ بووە، كە پۆلیسەكان نەیانتوانیوە بەباشی بەرپەرچیان بدەنەوە، بەو هۆیەشەوە ئەو ژمارە زۆرەی پۆلیس كوژراون.

تائێستاش حكومەتی ئەفغانستان بە فەرمی هیچ زانیارییەكی لەبارەی هێرشەكەی تاڵیبان و زیانە گیانییەكان بڵاونەكردووەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن