خەلیفان.. هاووڵاتییەك بە 13 گولـلە كوژرا

کوردستان

23/02/2021     ژمارەی بینراو 796

راچڵەكین –

لە ناحیەی خەلیفان-ی سەر بە پارێزگای هەولێر، هاووڵاتییەك 13 گولـلەی لێدەدرێت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا، لەسەر رووداوەكەەش پۆلیس تۆمەتبارێكی دەستگیركرد.

بەگوێرەی میدیاكانی نزیك لە پارتی، رووداوەكە ئێوارەی ئەمڕۆ 23-2-2021 لە دەروازەی رۆژهەڵاتی ناحییەی خەلیفان روویداوە، كوژراوەكە هاووڵاتییەكی تەمەن 38 ساڵە بەناوی ئیسماعیل خدر عەبدی، كە خەڵكی قەزای چۆمانەو بەهۆی كێشەیەكی كۆنی كۆمەڵایەتی لەگەڵ كەسانی نزیك لە خۆی، ئەمڕۆ لەهەولێر دادگاییان هەبووە، لەكاتی گەڕانەوەشی لە هەولێرەوە بۆ چۆمان، لەلایەن كەسێكەوە دەستڕێژی گولـلەی لێكراوەو بە 13 گولـلە كوژراوە.

لەدوای رووداوەكەش، هێزەكانی پۆلیسی خەلیفان كەسێكیان بەتۆمەتی كوشتنی هاووڵاتییەكە دەستگیركردووە، كە بەگوێرەی زانیارییەكان، خزمایەتی لەگەڵ كوژراوەكە هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن