لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

کوردستان

23/02/2021     ژمارەی بینراو 532

راچڵەكین –

لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا، "لە پێناو پاراستنی ئاسایشی تەندرووستی هەرێمی كوردستان"، چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوێك كە بەواژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم بڵاوەكراوەتەوە، پرۆسەی خوێندن لە خوێندنگەو زانگۆو پەیمانگەكان بەردەوام دەبێت و هیچ كۆبوونەوەو گردبوونەویەك بەبۆنەی یادە  نەتەوەییەكان ئەنجام نادرێت،  هەروەها هاتنی گەشتیاران لەشارەكانی عیراقەوە سنووردار دەكرێت و ئاهەنگ و دانانی پرسەو چوونە سەر قەبرانیش بە قەدەغەكراوی دەمێننەوە.

دەقی راگەیەندراوەكە :

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن