كچانی هۆزێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێك ده‌كه‌ن گه‌وره‌ترین ورگی هه‌بێت
ڕاچڵه‌كین-
هۆزێك له ئه‌سیوبیا ورگی گه‌وره‌ی پیاوان نیشانه‌ی جوانی و به‌هێزی و ده‌وڵه‌مه‌ندیه له‌لایان، ئه‌م پیاوانه خه‌ونی كچه‌كانی هۆزه‌كه‌ن و هه‌ر پیاوێك لاواز بێت ئه‌وه كه‌س شووی پێ ناكات چونكه پێیان وایه به‌هۆی هه‌ژاریه‌وه لاواز بووه.
دروستكردنی ئه‌م ورگه زۆر ئاسان نییه، هۆزی بوود له ئه‌سیوبیا ساڵانه ئاهه‌نگێك ساز ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پیاوێك وه‌ك پاڵه‌وانی ساڵ دیاری بكه‌ن ئه‌ویش ده‌بێت ته‌واوی مه‌رجه‌كانی جوانی تیادا بێت كه‌له‌لایه‌ن هۆزه‌كه‌یه‌وه دانراوه ئه‌ویش ورگكێكی ئاوساو بێت و جه‌سته‌یه‌كی توندی هه‌بێت واته ماسولكه‌كانی له‌شی شل نه‌بوبێته‌وه.
هه‌ر خێزانێك پیاوێك دیاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری ئه‌م كێبڕكێیه بكات و ماوه‌ی 6 مانگ له شوێنێك به ته‌نها داده‌نرێت، به‌و مه‌رجه‌ی هاوسه‌رگیری نه‌كردبێت و له ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌شدا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌لای ئافره‌تدا نه‌چێت و نابێت بجوڵێت له شوێنی خۆی و تاكه خواردن پێشكه‌شی ده‌كرێت تێكه‌ڵه‌ی خوێنی مانگا و شیره 2 كاتژمێر جارێك له‌م گیراوه‌یه‌یان پێده‌درێت و پێویسته زوو بیخۆنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی ناو گیراوه‌كه نه‌مه‌ێت.
مانگا له‌لای ئه‌م هۆزه پیرۆزه و ڕێگه نادرێت سه‌ری ببڕێت ته‌نها كونێك ده‌كه‌نه ده‌ماری مانگاكه و خوێنی لێده‌رده‌هێنن و دواتر قوڕی لێ ده‌ده‌ن له‌و شوێنه‌ی خوێنه‌كه‌یان ده‌رهێناوه، له ئاهه‌نگه‌كه‌دا بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك پیاوه‌كان به ده‌وری دره‌ختێك پیرۆزدا ده‌سوڕێنه‌وه و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دادوه‌ریه‌وه ئه‌و پیاوه‌ی گه‌وره‌ترین ورگی هه‌بێت هه‌ڵده‌بژێردرێت و ئه‌ویش ده‌توانێت هه‌ر ئافره‌تێكی بوێت بۆ هاوسه‌رگیری هه‌ڵیبژێرێت.