بالوكه
ڕاچڵهكین-
بالوکە گەشەیەکی بچوک و ڕەقە لەسەر دەست و قاچەکان و هەندێ شوێنی تری جەستە کە وەک شێوەی قەڕنابیت یان بڵقێکی ڕەق وایە، بەهۆی ڤایرۆسەوە تووشی دەبین کە پێی دەڵێن human papillomavirus، دكتۆر سامان پزیشكی نهخۆشییهكانی پێست لهم بابهتهدا جۆرهكانی بالوكه و چۆنیهتی چارهسهر باس دهكات.
ئەم ڤایرۆسە زیاد لە 150 جۆری هەیە، چەندین جۆر بالوکە هەیە، باوترینیان وا ناسراوە کە بێزیانە ، بەڵام جۆرێکی تری هەیە توشی کۆئەندامی زاوزێ ئەبێ ئەویان کەمێ زیانبەخشە بەڵام ئەم جۆرەی کەمە، دەشێ بالوکە لە کەسێکی ترەوە بگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر ، وە دەکرێ لە بەشێکی جەستەوە بگوزارێتەوە بۆ بەشێکی تر بەهۆی بەرکەوتنی شوێنە توش بووەکە.
جۆرهكانی بالوكه:
1- بالوکەی بەربڵاو یان ئاسایی common wart لە دەست و پەنجەکان دروست دەبێت.
2- بالوکەی تەخت plan wart پان و تەختە لە ڕەنگی پێست یان کەمێک تۆخترە زیاتر لە ڕوخسار و پشتی دەست و ئەم شوێنانەی کە گوێزانی تێدا بەکاردێت.
3- بالوکەی بنیپێ planter wart، لە ژێر پێیەکان دروست دەبێت هەندێک جار بە ئازارە.
4- بالوکەی دەزولەیی، filiform wart زیاتر لە برۆ و پێڵوی چاو و ڕوخسار دروست دەبێت.
5- بالوکەیی بەڕەیی mosaic wart.
6- بالوکەیی کۆئەندامی زاوزێ کە دەشێت لەسەر پێستی دەرەوەی کۆئەندامی زاوزێ یان ڕوپۆشە پەردەی ناو ئەندامی زاوزێ دروست ببێت.
بەگشتی بالوکە پاش چەند مانگێک چاک دەبێتەوە بەڵام دەشێ چەند ساڵێک بخایەنێت و لەدوای چاکبوونەوەش دووبارە دروست ببێتەوە.
چارەسەری بالوکە خۆی دەبینێتەوە لە چەند ڕێگایەک وەکو ؛ بەکارهێنانی شلە و کریمی سالیسلیک ئەسید ، نەشتەرگەری ،کۆتەری و تەزینە چارە.
لێکۆڵینەوەکان دەریان خستوە کە لە ناو هەموو چارەسەرەکان ڕیگەی تەزینە چارە (Cryotherapy) خێراترین و کاریگەرترین ڕێگەیە بۆ چارەسەر کردنی هەموو جۆرەکانی بالوکە.
تەزینەچارە (Cryotherapy);
بریتی یە لە بەکارهێنانی شلەی نایتروجین کە بە ساردکردنەوە و تەزین گەشەی ناسروشتی لەناو دەبات بە تایبەتی لووی تەشەنە نەکراو (Benign Tumour) و پیستی دەوروبەری لوولەکەش پاریزاو دەبیت، ئەم کردارەش لە ڕیگەی دەمانچەی ڕشینەر (Gun Spray ) وە دەکریت.