ژمارەی قوربانیانی كۆڕۆنا لە جیهان دوو ملیۆن و 500 هەزاری تێپەڕاند

جیهان

24/02/2021     ژمارەی بینراو 173

راچڵەكین –

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە سەرانسەری جیهان لە 113 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە، كۆی گیانلەدەستدانیش بەو پەتایە دوو ملیۆن و 500 هەزاری تێپەڕاند، ئەمریكاش لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهان دێت لەزۆریی تووشبوون و گیانلەدەستدان.

ماڵپەڕی Worldometer كە رۆژانە لەبارەی پێشهاتەكانی پەیوەندیدار بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە، بڵاویكردەوە، ژمارەی تووشبوانی كۆڕۆنا لەسەرانسەری جیهاندا گەیشتە 112 ملیۆن و 850 هەزار و 488 كەس.

بەپێی ئامارەكە، تائێستا دوو ملیۆن و 500 هەزارو 651 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە، 88 ملیۆن و 428 هەزارو 76 كەسیش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندوووە چاكبوونەتەوە. 

ئەمریكا لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهان دێت لەڕووی ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆڕۆنا، كە تائێستا 28 ملیۆن و 906 هەزارو 398 حاڵەتی تووشبوونی تێدا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 515 هەزارو 410 كەس گیانیان لەدەستداوە.

لەدوای ئەمریكاش، هیندستان لەپەلەی دووەمی وڵاتانی جیهان دێت بە تۆماركردنی 11 ملیۆن و 45 هەزارو 587 حاڵەتی تووشبوون، لەدوای ئەویش بەرازیل دێت بە 10 ملیۆن و 268 هەزارو 621 حاڵەت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن