راچڵەکین-
بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى تاهیر والى عەلى بەگ، رایگەیاند، کیتی پشکنینی کۆرۆنای گۆڕاویان بۆ هاتووە و لەمڕۆوە پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە گومانی تووشبوونیان بە کۆرۆنای گۆڕاو لێدەکرێت، دەشڵێت:" تەنها لە نەخۆشخانەى تاهیر والى عەلى بەگ پشکنینەکە دەکرێت".
ئازاد هەورامى، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى تاهیر والى عەلى بەگ بە راچڵەکین-ى راگەیاند: ئیستا دۆخى کۆرۆنا هەستیارە بەتایبەت لە نێو قوتابیان و خوێندکاران، داواشمان لە بەرێوەبەری خوێندنگاکان کردووە لە کاتى گومانکردن لە بوونی هەر حاڵەتێک ئاگادارمان بکەنەوە تیم دەنێرین و پشکنین بۆ خوێندکاران و مامۆستایان دەکەین".
وتیشی:"کیتی پشکنینی کۆرۆنایان بۆ هاتووە لە ئەمڕۆوە پشکنینی کۆرۆنای گۆڕاو دەکەن و پشکنینەکە بۆ ئەو کەسانەی گومانی تووشبوونیان لێدەکرێت بێ بەرامبەرە، بەڵام بۆ ئەوانەی سەفەر دەکەن بە پارەیە و ئێستاش رۆژانە لە توانایاندایە زیاتر لە ٢٠٠٠ پشکنین ئەنجامبدەن".