لە ٪١٠ی كارەكانی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی تەواو بووە

کوردستان

25/02/2021     ژمارەی بینراو 182

راچڵەکین-

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند: كاركردن لە شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا نزیكەی %10ی كارەكانی تەواوبووە.

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە و تا ئێستاش نزیكەی %10ی كارەكانی تەواوكراون و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیش بەردەوام چاودێریی كارەكانی ئەو پرۆژە گرنگە دەكات و لەگەڵ باشبوونی كەشوهەواش كارەكانی تەواوكردنی شەقامەكە باشتر بەڕێوەدەچن. 

وەزیری شارەوانی دەشڵێت:" تا ئێستا نزیكەی %10ی كارەكانی جێبەجێكراون و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیش بەردەوام چاودێریی كارەكانی ئەو پرۆژەیە دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆپۆگرافیای ئەو شوێنەی كە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لێ جێبەجێ دەكرێت، تۆپۆگرافیایەكی تارادەیەك سەختە و هێشتا كاركردن لێی لە قۆناغی خۆڵكاری و بڕین و پڕكردنەوە و جێبەجێكردنی كارە كۆنكرێتییەكاندایە.

رۆژی ١١-٧-٢٠٢٠، بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی لە لایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانرا.

پرۆژەی شەقامی ١٠٠ مەتریی سلێمانی بە سێ قۆناغ و بە تێچووی نزیکەی ٥٠٠ ملیار دینار دروستدەکرێت، لە تاسڵوجەوە بۆ تونێلی پێشڕەو دەبێت و لە ١٠٠ مەترییەوە دەستپێدەکات تاوەکو کۆتاییەکەی کە دەبێتە ٤٠ مەتریی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن