كۆسرەت ڕەسول: مام سەید قادر.. خۆی و ئەندامانی خانەوادەكەی قوربانی گەورەیان داوە

کوردستان

25/02/2021     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی ( مستەفا سەید قادر) جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، بۆ كۆچی دوایی ( مام سەید قادر)ی باوكی.

كۆسرەت رەسول عەلی، لەپەیامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە:" مام سەید قادر یەكێك بوو لە كەسایەتییە دیارو تێكۆشەرەكانی كوردستان، خۆی و ئەندامانی خانەوادەكەی لەڕیزی شۆڕش قوربانی گەورەیان داوەو هەمیشە لەخزمەتی شۆڕش بوونە، وەك كەسایەتییەكی كاریگەریش ڕۆڵی ئیجابی هەبوو لە پێكەوەژیان و ئاشتی كۆمەڵایەتی."

دەقی پەیامەكە

‎برای بەڕێزم كاك مستەفای سەید قادر

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مام سەید قادر سەید مستەفا تێكۆشەرو كەسایەتی دیاری ناوچەكەو باوكی بەرێزتانم بیست.
‎مام سەید قادر یەكێك بوو لە كەسایەتییە دیارو تێكۆشەرەكانی كوردستان، خۆی و ئەندامانی خانەوادەكەی لەڕیزی شۆڕش قوربانی گەورەیان داوەو هەمیشە لەخزمەتی شۆڕش بوونە، وەك كەسایەتییەكی كاریگەریش ڕۆڵی ئیجابی هەبوو لە پێكەوەژیان و ئاشتی كۆمەڵایەتی.
‎بۆ ئەم كۆچەو لەدەستدانی تێكۆشەرێكی گەورەی وەك مام سەید قادر پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەكەم، داواكارم لەخوای گەورە سەبووریمان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن