راچڵەکین-
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، ١٧١ پزیشکی کاتی ڤێتێرنەری دەکرێنە هەمیشەیی.
حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" بە ھەوڵی وەزارەتی کشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتییەکانی دیکە توانرا دامەزراندنی پزیشکە ڤێتێرنەرییە کاتییەکان بکرێن بە ھەمیشەیی لە هەموو شارەکانی هەرێمی کوردستان".
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەشڵێت:" لە رۆژی ٥ی ئەم مانگەوە بڕیارەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرچووە، بەڵام دوێنێ چوارشەممە بە ئێمە گەیشتووە، کە ١٧١ پزیشکی ڤێتێرنەری کاتی دەکرێنە هەمیشەیی".