نەوتی عیراق بەرزترین نرخی لەماوەی ساڵێكدا تۆماركرد

ئابوری

25/02/2021     ژمارەی بینراو 491

راچڵەكین –

نرخی نەوتی هەناردەكراوی عیراق لە بازاڕەكانی جیهاندا بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو ئەمڕۆش گەیشتە بەرزترین نرخ لەماوەی ساڵێكداو بە زیاتر لە 67 دۆلار فرۆشراوە.

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمیی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 25-2-2021، بەرمیلێك نەوتی خاوی سووكی بەسڕە بە زیاتر لە 67 دۆلار فرۆشراوە، هاوكات بەرمیلێك نەوتی قورسی بەسڕە بۆ 64 دۆلارو 4 سەنت بەرزبووەوە.

رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، لەماوەی 13 مانگی رابردوودا، نەوتی سووكی بەسڕە بەو نرخە نەفرۆشراوە، پێشبینیشی كردووە نرخی نەوت زیاتر بەرزببێتەوە، ئەمەش بە پاڵپشتی كەمبوونەوەی رێژەی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكاو كەوتنەوەكاری كەرتی پیشەسازی لەزۆربەی وڵاتانی جیهان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن