چهند نیشانهیهك خانمان له بچووكی منداڵدانیان ئاگادار دهكاتهوه
ڕاچڵهكین-
بچوكی منداڵدان ناتەواوییەکە توشی ئەندامی زاوزێی مێینە دەبێت ، زۆربەی جار بەهۆی کەمی گۆنادە هۆرمۆنەکانەوەیە وەکو ئیسترۆجین و پڕۆجیسترۆن، دكتۆره سۆزان پزیشكی نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵبوون لهم بابهتهدا هۆكار و نیشانهكانی ئهم حاڵهته بۆ خانمان دهخاته ڕوو.
ڕەحمی بچوک حاڵەتێکە لەو کچانەدا کە لە کاتی لەدایکبوونیان ڕەحمیان بەشێوەیەکی ناسروشتی بچوکە و ڕەنگە جۆگەی فالوب و زێ بگرێتەوە.
ڕەحمی کۆرپە لە تەمەنی ۲٤ هەفتەی دووگیانیدا تەواو گەشە دەکات و بە شێوەیەکی سروشتی درێژیەکەی 7.2-9 cm ، پانییەکەی 4.5-6 cm ە، بەڵام ڕەحمی پوکاوە درێژییەکەی 2-6 cm ە.
هۆکارەکانی بوونی ڕەحمی بچوک نەزانراوە، حاڵەتێکە لە ناتەواویەکانی کۆرپەلە و لە لەدایکبوونەوە دەردەکەوێت، کاتێک ڕەحم بە تەواوی گەشەی نەکردووە.
ڕەحمی بچوک ئەکرێت یەکێک بێت لە نیشانەکانی نەخۆشی MRKH کە تێکچونێکی ڕەحم و زێ یە لە کچاندا و ئەکرێ ڕەحم و زێی نەبێت یاخود کەم گەشەیان کردبێت لەگەڵ چەند ناتەواویەکی دیکە.
نیشانەکانی ڕەحمی بچوک:
1- نەبوونی سوڕی مانگانە لەتەمەنی پێگەشتندا
2- ئازاری سک
3- دەرچەی زێی بچوک یان نەبوونی
4- منداڵ نەبوون
شیکاری بۆ دیاریکردنی حاڵەتەکە:
بەگشتی چونکە بەشی دەرەوەی ئەندامی زاوزێی مێیینە ئاساییە بۆیە هەستی پێناکرێ تا کچەکە ئەگاتە تەمەنی پێگەیشتن و سوڕی مانگانەی بو نایەت و سەردانی دکتۆر دەکات.
ئەوکات پزیشك سەیرت دەکات و فەحسی خوێن و سۆنەر و ڕەنگە تیشکی موگناتیسیشی پێویست بێت.
چارەسەرکردن:
هەتا حاڵەتەکە زووتر بزانرێت باشترە، چارەسەریش بەپێی حاڵەتەکەیە، ڕەنگە هەندێک چارەسەر تا ڕادەیەک سودی هەبێت و ڕەنگە هیچ شتێکیش ئیسفادەی نەبێت.
ئەو کچانەی تەنها ڕەحمیان بچوکە و بەشەکانی تری ئەندامی زاوزێیان کێشەی نییە و زێیان هەیە ئەتوانن هاوسەرگیری بکەن و کێشەی سێکس کردنیان نییە، بەڵام منداڵیان نابێت، تەنها لە کاتێکدا کە ڕەحمیان نزیکی قەبارەی گونجاو بێت و کەمێک بچوک بێت، یان لە تەمەنێکی منداڵیدا دەست بکەن بە وەرگرتنی چارەسەر.
بەڵام ئەگەر کچەکە هەم ڕەحمی بچوک بێت و زێشی نەبێت ناتوانێ زەواج بکات، چونکە ناتوانێ سێکس بکات و منداڵیشی نابێت، بەڵام ئەکرێ بە نەشتەرگەری چارەسەر بکرێت.