خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی" له‌یدی گاگا"
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئه‌مه‌ریكی" له‌یدی گاگا" بڕی 500 هه‌زار دۆلار وه‌ك پاداشت ده‌داته ئه‌و كه‌سه‌ی دوو سه‌گه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه كه له جۆری" بلدگ ی فه‌ڕه‌نسییه" دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی چوار شه‌ممه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه لێی دزراوه.
گاگا باس له‌وه‌ش ده‌كات هیچ پرسیارێك له‌و كه‌سه ناكات كه سه‌گه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه و ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌م ئیمه‌ڵه‌وه بكات بۆ وه‌رگرتنی پاداشته‌كه‌ی [email protected] و ناوی دوو سه‌گه‌كه‌ی" كوجی و گوستافه"
ُپۆلیسی "لۆس ئه‌نجلۆس" ئاشكرای كردوه ئه‌و پیاوه‌ی دوو سه‌گه‌كه‌ی گاگای بردۆته پیاسه له‌لایه‌ن یه‌كێكی دیكه‌وه ته‌قه‌ی لێكراوه و سه‌گه‌كانیان لێبردوه و دواتر ئه‌م پیاوه گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و دیارنییه ئێستا دۆخی ته‌ندروستی چۆنه.