راچڵەکین- سپۆرت
یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بۆ یاریی دووەم لەسەر یەک لەگەڵ یانەی سەرڤینا زڤیزدا یەکسان بوو.
ھەردوو یانە لە یاریی یەکەمدا لە یاریگای زڤیزدا بە ئەنجامی ٢-٢ یەکسان بوون، بەڵام لە یاریی گەڕانەوە بە ئەنجامی ١-١ یارییەکە کۆتایی ھات و بەھۆیەوە میلانۆ بۆ قۆناغی ١٦ی یۆرۆپا لیگ سەرکەوت.
لە لایەکی تریشەوە یانەی ماچستەر یونایتد بەبێ گۆڵ لەگەڵ یانەی ریاڵ سۆسێداد یەکسانبوون بە کۆی ھەردوو یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام سەرکەوت و خۆی گەیاندە قۆناغی داھاتوو. بەڵام یانەی لیستەر سیتی ھاونیشتیمانیان ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەکە کرد.
سەرجەم یانە سەرکەوتووەکان:
تۆتنھام، ئارسیناڵ، مان یونایتد، میلان، گرانادا، مۆلدە، ڤیاڕیاڵ، رێنجەرز، ئەیاکس، شاختار، ئۆڵۆمپیاکۆس، دینامۆ کییڤ، سلاڤیا پراە، رۆما، دێنامۆ زگرێب، یانگ بۆیز.