ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئابوری

26/02/2021     ژمارەی بینراو 328

راچڵەکین-

دابەشکردنی مووچەی مانگی ٢ بەردەوامە و ئەمڕۆ هەینی مووچەی نۆ وەزارەت و چەند شوێنێكی دیكەش دابەشدەكرێت.

بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ هەینی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە، سامانە سروشتییەكان، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، ئەوقاف، پلاندانان، داد، پیشەسازی و بازرگانی، گواستنەوە و گەیاندن، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەشدەكرێت.

بە گوێرەی خشتەکە هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتی ئاسایش، خاوەن پێداویستی تایبەت، ئەنجومەنی دادوەری، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاكی، كۆمسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەشبكرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٢٠دا تەنیا پێنج مووچەی دابەشکردووە ئەوانیش بە لێبڕینی ١٨٪ و ٢١٪ـ ، دوێنێ وەزارەتی دارایی و ئابووری مووچەی ئەو ٧ مانگەی دیکەی کردە قەرز بەسەر حکومەتەوە.


 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن