دوو کەس لە سلێمانی زیاتر لە دەیان هەزار دۆلاریان لێدەسەنرێت

کوردستان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 640

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هەشت کەسیان دەستگیرکردوون بە تۆمەتی دزینی ٦٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکی و ٤٧ ملیۆن دیناری عیراقی لە دوو کاسبکاری ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی.
 
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بەپێی ماددەی (٤٤٢) لە یاسایی سزادانی عێراقی، لە چەند چالاکییەکی جیاوازدا لە نێوان ڕۆژانی (٢٠٢١/٢/٧ بۆ ٢٠٢١/٢/٢٢)، لەناو شاری سلێمانی دا، ھێزەکانمان توانیان باندێکی (٨) کەسی بەناوەکانی (م ، أ ، س/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٩١)و (ع ، ع ، ع / لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦) و (ڕ ، م ، ل/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٧) و (ب ، ح ، ع/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٩) و (ی ، أ ، س/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٩) و (ب ، ح ، ع/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧) و (س ، أ ، أ/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٨) و (خ ، ح ، ع/ لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٦)،  دەستگیر بکەن، کەسەرجەمیان بە ڕەچەڵەک کوردن.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئە کەسانە ھەستاون بە ئەنجامدانی دوو تاوانی جیاواز لە دوو کات و شوێنی جیاوازدا،  تاوانەکانیان بریتی بوون لە دزینی پارە لە دوو کاسبکاری نوسینگەی ئاڵوگۆڕی دراو لەناو شاری سلێمانی دا، کە لە تاوانی یەکەمدا بڕی (٦٠٠٠٠$ شەست ھەزار دۆلاری ئەمریکی) و لە تاوانی دووەمدا (٤٧٠٠٠٠٠٠ چل و حەوت ملیۆن دیناری عێراق )یان لەوکاسبکارانە سەندووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکان ئێستا بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەکەیسەکەیان بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن