یونسێف ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ ٨٥ وڵات دابیندەکات

جیهان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 157

راچڵەکین-

سندوقی هاوکاری منداڵانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسێف)، لەگەڵ ئەسترازینیکا رێککەوتنی واژووکرد بەمەبەستە دابینکردنی ١٧٠ ملیۆن دۆزی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بۆ ٨٥ وڵات.

بە پێی روونکردنەوەی یونسێف، لە چوارچێوەی بەرنامەی دابینکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بە ناوی COVAX، لەنێوان رێکخراوەکە و ئەسترازینیکا-دا رێککەوتن کراوە.

لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەدا، یونسێف ١٧٠ ملیۆن ڤاکسین لە ئەسترازینیکا وەردەگرێت بۆ ٨٥ وڵات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن