شریتی شه‌یتانی له ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یدا بوو
ڕاچڵه‌كین-
سروشتی ڤایرۆسه‌كان به‌و جۆره‌یه توانای گۆڕینی خۆیان هه‌یه، له ئێستادا شریتی نوێی" شه‌یتانی بكوژ" له كۆرۆنا كه له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا بڵاوبۆته‌وه زاناكانی توشی ترس و دڵه ڕاوكێ كردوه.
پسپۆڕانی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م شریته نوێیه زیاتر له هه‌موو شریته‌كانی دیكه خێراتر ده‌گوازرێته‌وه و به‌ڕێژه‌ی %40 له شریته‌كانی دیكه به‌هێزتره له توشكردنی خانه‌كانی له‌شی مرۆڤ و ئه‌م شریته نوێیه له قوڕگ و لوتدا زیاتر كۆده‌بێته‌وه به‌راورد به جۆره‌كانی دیكه.
سه‌باره‌ت به به‌رگه گرتنی ڤاكسین هێشتا زاناكان نه‌یانتوانیوه ئه‌م بابه‌ته یه‌كلا بكه‌نه‌وه به‌ڵام ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه به‌رگه‌ی ڤاكسین بگرێت، سه‌باره‌ت به نیشانه‌كانی نه‌خۆشی ئه‌م شریته نوێیه نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی جۆره‌كانی دیكه‌یه به‌ڵام پزیشكه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن نه‌خۆش به توندتری توشی نیشانه‌كان ده‌بێت و دره‌نگتر چاكده‌بێته‌وه.