دایك و باوكان ئهم ههڵهیه دوباره مهكهنهوه
ڕاچڵهكین-
ئهو كاتهی زەبر بەر سەری کۆرپەلە و مندالی بچوک دەکەوێت لە ئەنجامی راوەشاندنی سەر ، لە ئەنجامی تورەی دایک و باوک یاخود هەر کەسێک بێت زیان به كۆرپهكه دهگات، دكتۆره شیلان پزیشكی نهخۆشییهكانی منداڵان هۆشداری دهداته دایكان و باوكان ئهم ههڵهیه ئهنجام نهدهن.
مندالی خوار تەمەنی سال بەتایبەتی خوار شەش مانگ هێشتا ئێسکی سەریان نەرمە وە پێکهاتەی مێشکیان بەشێکی زۆر نەرمە بەهۆکاری هەر زەبرێکی دوبارە کراوە، سەر راوەشاندن بۆ چەند جارێک لە ماوەی چەند ڕۆژێک دوبارە بێتەوە.
لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی پچرانی وردە دەمارەکانی خوێن لە نێوان پەردەی مێشکی مندال و مێشکدا کە دەبێتە هۆی دروستبونی خوێن بەربون و کۆبونەوەی خوێن وە ئاوسانی مێشک.
ئەم بابەتە زۆر هەستیارە بۆیە هەر کاتێک مندالێک بۆ ئەوەی دلنیا بین کە هۆکارەکە زەبرێکی دەرەکیە دەبێت بە شێوەیەکی پزیشکی دادوەری کاری لەسەر بکرێت، چونکە هۆکاری کەش هەیە کە خوێن بەربون و هەلئاوەساندنی مێشک دروست ئەکات لە مندالدا نابێت لەبیرمان چێت.
نیشانەکانی : زۆری کات دایک و باوک دێن بۆ نەخۆشخانە مندالەکە بە بێهۆشی دەهێنن، یاخود بە گەشکە، یاخود دەلێن مندالەکەمان ماوەی چەند رۆژێکە تەواو نیە حالی و زۆر جار بێئاگان کە هۆکارەکە چیە.
لە کوردەواریدا زۆر جار بەناوی خۆشەویستی مندالی بچوک هەڵدەپەرێنن و بەرزی دەکەنەوە بەدەستیانەوە کە ئەگەر ئەم کارە زۆر دەبارە بێتەوە دەبێتە دروست بونی خوێن بەربونی سەر.
چۆن بزانرێت کە ئەمە بەهۆی زەبری دەرەکیە؟
1-پرسیاری تەواو لە کەیسەکە
2- گرتنی MRI بۆ سەر
3- پشكنینی چاوی مندال لەلایەن پزیشكی چاو کە هەموو ئەم حالەتانە توشی خوێن بەربونی شبکیەی چاو ئەبن کە وەکو خالی بچوک دەر ئەکەوێت.
چارەسەر:
بەزوترین کات ئەو زەختەی سەر مێشک کەم بکرێتەوە بەدەرمان یان بە نەشتەر گەری و بەداخەوە زۆر جار دەبێتە هۆی مردنی کۆرپەلە.