بزووتنەوەی گۆڕان: هێرشكردنەسەر غالب محەمەد كاردانەوەیە لەدژی ئێمە

کوردستان

26/02/2021     ژمارەی بینراو 212

راچڵەكین -

بزووتنەوەی گۆڕان لەڕێگەی وتەبێژەكەیەوە ئیدانەی هێرشكردنە سەر غالب محەمەد پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هیوای كوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات و وەك كاردانەوەیەك لەدژی بزووتنەوەكەیان و بەرتەسكردنەوەی ئازادییەكان وەسفی دەكات.

وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان، لە لێدوانێكدا رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، كەسێك لەبەردەم ماڵەكەی خۆی لە سلێمانی، پەلاماری غالب محەمەد پەرلەمانتاری بزوتنەوەی گۆڕان ی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق داوە و برینداری كردووە.

وتەبێژەكەی گۆڕان وێڕای ئیدانەكردنی ئەو كارە، رایگەیاندووە وەك كاردانەوەیەك دژی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرتەسكردنەوەی ئازادییەكان دەیبینین، داواشی كردووە دەستبەجێ بكەرانی پشت ئەو پیلانە بەرنامە بۆ داڕێژراوە بدۆزرێنەوەو پاراستنی ئاسایش و ئارامیش لە ئەستۆی دامەزراوە ئەمنییەكاندایە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن