وەزیری پەروەردە هەڵویستی خۆی لەسەر ئەو مامۆستایە راگەیاند کە قۆپی کردووە

کوردستان

28/02/2021     ژمارەی بینراو 2048

راچڵەکین-

وەزیری پەروەردەی هەرێم لەسەر قسەی ئەو مامۆستایەی کە رایگەیاندبوو هەمووساڵێک بە قۆپی دەرچووە رایگەیاند، ئەو کەسە فەرمانبەر و مامۆستا نییە لە وەزارەتی پەروەردە، بۆیە ناتوانن لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند:"سەرکۆنەی هەموو کارێک دەکەین کە تایبەتە بە گزیکردن و رێکاری تایبەت و ئێمە هەموو ساڵێک رێکاری تایبەت بە خۆمان بۆ نەهێشتنی ئەو کارە هەیە رێکاری پێویستمان بەرامبەر ئەو کەسانە گرتووەتەبەر کە قۆپی دەکەن."

وتیشی:" ئەو کەسەی لەو کەناڵەوە رایگەیاندووە هەموو ساڵیک بە قۆپییە دەرچووە، هیچ پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردەوە نییە، ئەو پەیمانگا ناحکومیەشی کە ئەو بەڕێوەبەریەتی لە وەزارەتی پەروەردە بە ناوی کەسێکی دیکەوەیە، بۆیە ناتوانین لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەین و ئەو دۆسیەیەش پێویستی بە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی زیاترە."  

ئەوە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا، لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا مامۆستایەک، باسی لەوەکرد کە هەموو قۆناغەکانی خوێندنی بە قۆپیکردن بڕیوە و  هەرگیز کۆشیی نەکردووە، ئەوەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن