كچێك به‌ده‌م هاواركردنه‌وه جامی 15 ئۆتۆمبێلی شكاند
ڕاچڵه‌كین-
خانمێك ئه‌رده‌نی كه له 20 ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدایه جامی 15 ئۆتۆمبێلی شكاندوه له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری "ئه‌ربد" له باكوری ئه‌و وڵاته، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی بزانرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" خبرنی" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌م خانمه به‌ده‌م هات و هاواره‌وه جامی چه‌ندین ئۆتۆمبێلی شكاندوه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ناوچه‌یه بوون ویستویانه بیوه‌ستێننه‌وه به‌ڵام هیچیان بۆ نه‌كراوه و پۆلیس ده‌ستگیری كردوه و خاوه‌نی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركردوه و بڕیار وایه ئه‌م دوو شه‌ممه‌یه دادگایی بكرێت.