چەند رێنماییەک بۆ دایکان پێش دووگیانی و لە کاتی دووگیانی
ڕاچڵهكین-
تهندروستی دایك ڕاستهوخۆ كاریگهری لهسهر تهندروستی كۆرپهكهی دهبێت له ماوهی دووگیانیدا و بۆ ئهوهی دایك ببێته خاوهنی كۆرپهیهكی تهندروست باشتر وایه له ماوهی دوگیانی و پێش دووگیانی ئاگاداری چهند ڕێنماییهك بێت كه دكتۆر نهوشاد پسپۆڕی پزیشكی خێزانی لهم بابهتهدا باسیدهكات.
ڕێنماییەکان پێش دوگیانی:
1- پێویستە ۳ مانگ پێش بڕیاردانی سکپڕی پێویستە حەبی فۆلک ئەسید بخورێت.
2- ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە پێویستە هەوڵ بدەن کێشیان کەم بکەنەوە چونکە قەڵەوی هۆکارێکە بۆ نەزۆکی بە هۆی ئەوەی کە ئافرەتان لە کاتی دوگیانیدا کێشیان زیاد دەکات ولەو کاتەش ناتوانرێت رجیم بکرێت بۆیە باشترە پێش دوگیانی کێش زیاد نەبێت و بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشیە درێژخایەنەکانی وەکو شەکرەو پەستانی خوێن و بەرزبونەوەی کۆلسترۆل کە چەندین کێشە بۆ دایکی دوگیان و کۆرپەلە دروست دەکەن.
3-ئەگەر هەر هەوکردنێک هەبوو لە کۆئەندامی زاوزێ ومیزەرۆ پێویستە چارەسەر بکرێت.
4- دورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولییەکان .
ڕێنماییەکان لە کاتی سکپڕی:
1- خواردنی خۆراکی تەندروست کە دەوڵەمەند بێت بە کالسیۆم وڤیتامین و پرۆتین وئاسن و کانزاکان.
2- نابێت خواردن زۆر بخورێت بە بیانوی ئەوەی دو کەسن بەڵکو پێویستە ئەو خۆراکانە بخورێت کە زۆر ماددەی بەسودی تێدایە واتە جۆری خۆراکەکە گرنگە نەک بڕەکەی.
3- بەکارهێنانی حەبی فۆلک ئەسید بە تایبەتی لە یەکەم مانگی سکپڕیدا،هەروەها بەکارهێنانی ئاسن و ڤیتامین و کانزاکان چونکە زۆر جار بە خواردن ناتواندرێت بە بڕی پێویست ئەو مادانە دابین بۆ دایک و کۆرپەلە،بەڵام نابێت هیچ دەرمانەک بەکاربهێنریت بە بێ رینمایی پزیشک.
4- باشتر وایە لە ماوەی سکپری خواردنی میوەو شیرەمەنیەکان و گۆشت وجگەر بخورێت بە تایبەتی جگەری نوێ لەبەر ئەوەی پرە لە ڤیتامین A کە بەسودە بۆ چاوی کۆرپەلە.
5- رێکردن بە پێی ئەنجامدانی چەند راهێنانێکی سوک بۆ بەدەست هێنانی لەشێکی تەندروست و زیادنەبوونی کێش لە کاتی دوگیانی.
6- دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان و خواردنەوە کهولییەکان.
7- وەرگرتنی پشوی باش و خەوی ئارام چونکە لەم قۆناغەدا پێویستی بە پشووی زیاتر هەیە.