راچڵەکین-
لەسەر ژەھراویکردنی سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی رووسی ئالێکسی ناڤالنی، بریاری سەپاندنی سزای لەسەر حەوت بەرپرسی باڵاى رووسیدا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە کە ئیدارەی ئەمریکا، لەسەر ژەھراویکردنی سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی رووسی ئالێکسی ناڤالنی، بریاری سەپاندنی سزای لەسەر حەوت بەرپرسی باڵاى رووسی دەرکرد کە سەرۆکی ئاژانسی ئاسایشی فیدڕاڵی ئالێکساندەر بۆرتنیکۆڤ، کارگێڕی سیاسەتی ناوخۆ لە فەرمانگەی سەرۆکایەتی دەوڵەتی رووسیا ئاندرێ یارین و جێگرانی وەزیری بەرگرى پاڤیل پۆپۆڤ و ئالێکسی کریڤۆروچکۆ دەگرێتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە نووسینگەی پاراستنی سەروەتی بیانییەکان، بەھۆی ژەھراویکردنی ناڤالنی، حەوت بەرپرسی رووسی خستووەتە لیستی سزاکانییەوە.
ناوی ھەر یەک لە، سەرۆکی ئاژانسی ئاسایشی فیدڕاڵی رووسی ئالێکساندەر بۆرتنیکۆڤ، کارگێڕی سیاسەتی ناوخۆ لە فەرمانگەی سەرۆکایەتی دەوڵەتی رووسیا ئاندرێ یارین، جێگرانی وەزیری بەرگرى پاڤیل پۆپۆڤ و ئالێکسی کریڤۆروچکۆ، بەڕێوەبەری ئاژانسی گرتووخانەی فیدڕاڵی ئالێکساندەر کلاشینکۆڤ و داواکاری گشتیی رووسیا ئیگۆر کراسنۆڤ لە لیستی سزاکاندا ھەیە