پەیوەندی نێوان برینی گەدە و نەخۆشی دڵەڕاوکێ

تەندروستی

05/03/2021     ژمارەی بینراو 1331

پەیوەندی نێوان برینی گەدە و نەخۆشی دڵەڕاوکێ


ڕاچڵه‌كین-

برینی گەدە  یەکێکە لەو نەخۆشیە بڵاوانەی کە بە ڕێژەی ١٠% خەڵکی لە یەکێک لە قۆناغەکانی ژیانی توشی ئەو نەخۆشیە دەبێت، هۆکاری ئەو نەخشیە بریتییە لە بەکتریایەک کە ناسراوە بە H.pylori(هیلیکۆبەکتەر پایلۆری) کە بەرپرسی لە ٦٠% برینی گەدە و بەرپرسی لە ٥٠% بۆ ٧٥% برینەکانی دوازدەگرێیە.

ئەو نەخۆشیە کۆمەڵیێک نیشانەی هەیە وەک،ئازاری سک،هەستکردن بە پڕبوونی گەدە،بوونی تامێکی تاڵ و ترش لە دەم،هێڵنج و ڕشانەوە، لەدەستدانی ئارەزووی خواردن، پیسایی ڕەش، ڕشانەوەی خوێناویی و دڵەراوکێ و فشار.

ئەوەی جیگای سەرنج و باسی توێژەرانی ئەو بوارەیە بریتیە لە پەیوەندی نیوان ئەو نەخۆشیە بە باری دەروونی کەسەکەوە.

توێژینەوەکان ئەوە پیشان ئەدەن کە پەیوەندیەکی زۆر بەهێز هەیە لە نێوان برینی گەدە و دڵەڕاوکێ لە جۆری GAD، واتە زۆربەی ئەو نەخۆشانەی برینی گەدەیان هەیە لە هەمان کاتتدا ئەگەری هەبوونی نەخۆشیەکی دەروونی وەک Generalized anxiety disorder هەیە. وە بە پێ ئەو توێژنینەوە تازانەی کە ئەنجام ئەدرێن لەو بوارەدا ئەوە پیشان ئەدەن کە دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی زۆر یان ( خەم خواردن بە زۆر شتەوە، مامە خەمە بوون) هۆکاری سەرەکیە بۆ دروستبوونی بەکتریای H.pylori کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی برینی گەدە یان دوازدە گرێ.

میکانیزمی پەیوەندیەکە بەو جۆرەیە: هەبوونی فشارێکی زۆر و دڵەڕاوکێ دەبێتە هۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی برینی گەدە،پاشان بەردەوامی ئەو دڵەڕاوکێیە دەبێتە هۆی نەخۆشی دڵەڕاوکێ گشتی و ئەوەش دەبێت هۆی دروستبوونی برینی گەدە. بە پێچەوانەشەوە، هەبوونی برینی گەدە دەبێتە هۆی زیادبوونی فشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ،بەردەوامی بەو پرۆسە دەبێتە هۆی توندکردنی باری نەخۆشیەکە( دەروونی و جەستەیی).

چارەسەر:
هەنگاوی یەکەمی چارەسەرەکە بریتیە لە وشیاری هەبوون دەربارەی ئەوەی کە پەیوەندیەکی زۆر بەهێز هەیە لە نێوان ئەو نەخۆشیە و باری دەروونی کەسەکە، هەبوونی ئەو هۆشیاریە وا لە نەخۆشەکە دەکات ئاسانتر و زووتر چارسەر وەربگرێت و فشاری دەروونی لەسەر کەمبێتەوە.

پاشان دوای پشکنین کە دەرچوو کەسه‌کە برینی گەدەی هەیە، و دەرمانی بۆ پێشنیارکرا، زۆر گرنگە لەو کاتەدا هەوڵی باشکردنی لایەنی دەروونی خۆی بدات، بەڕێگەی کەمکردنەوەی تەکنیکەکانی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و پرۆسەی چارەسەری دەروونی.

توێژینه‌وەکانیش ئەوە پیشان دەدەن کە دەکرێت برینی گەدە بە دەرمانی دژەخەمۆکیەکانیش  (Antidepressants)چارەسەر بکرێت، یان بە وەرگرتنی چارسەری دەروونی و دەرمانی دژەخەمۆکی و دەرمانەکانی تری برینی گەدە لە یەک کاتدا پرۆسەی چارەسەریەکە خێراتر دەکات.

ئا: توانا ئەمین/ کلینیکەڵ سایکۆڵۆجست

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن