هۆكار و چاره‌سه‌ری په‌ڵه‌ی‌ ده‌م و چاو

تەندروستی

07/03/2021     ژمارەی بینراو 751

هۆكار و چاره‌سه‌ری په‌ڵه‌ی‌ ده‌م و چاو

ڕاچڵه‌كین-

پەڵە یان ماڵه‌ بریتییه‌ له‌ پارچە ڕەنگێكی قاوەیی تۆخ یان كاڵ لەسەر بەشەكانی دەم و چاو دەبینرێت،  پەڵە زیاتر توشی گەنم رەنگ و ئەسمەر دەبێت، ئەو پەڵانەی لەسەر پێستی سپی دەردەكەون قاوەییەكی كاڵترە، بەڵام ئەو پەڵانەی لەسەر پێستی ئەسمەر و گەنم رەنگ دەردەكەون، قاوەییەكی تۆخ ترن، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌ره‌نجامی زۆربوونی ژماره‌ و چالاكیی خانه‌ی میلانۆسایتی پێسته‌، دكتۆر دلێر پسپۆری نەخۆشیەکانی  پێست و زوھری هۆكار و چاره‌سه‌ری په‌ڵه‌ی‌ ده‌م و چاو له‌م بابه‌ته‌دا ده‌خاته‌ ڕوو.

هۆكارەكانی دروست بوونی 
1- بەركەوتنی تیشكی خۆر.
2- هۆرمۆن لەكاتی سكپریدا
3- ده‌رمان وه‌ك حەبی مەنع‌ و هۆرمۆنی ئیسترۆجین، هەندێك دەرمان بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییە دەرونیەكان.
4- بەكارهێنانی دەزوو (پەت)بۆ لابردنی موی دەمووچاو
5- بەكارهێنانی لفكه‌ و شاڵ بۆ پاككردنەوەی دەمووچاو كە یەكێكە لەهۆكارە دیارەكان بۆ دروستبونی
6- زۆربەكارهێنانی مادە كیمیاویەكان لە ئارایشتكردندا

چارەسەركردن
1-  بەكارهێنانی كرێمی دژەخۆر   Sunscreens
2- بەكارهێنانی كرێمی كاڵكردنەوە  Depigmenting agents
3- میزۆپێراپی  Mesotherapy
4- پلازمای‌ خوێن PRP
5- ته‌قشیری كیمیایی Chemical peels
6- له‌یزه‌ر   Laser

خۆپاراستن
1-  خۆپاراستن لەتیشكی خۆر بە تایبەت لەنێوان كاتژمێرەكانی ١٠ ی سەلەبەیانی بۆ ٤ ی پاشنیوەڕۆ، چونكە لەوكاتانەدا تیشی خۆر زۆر بەتینە مەترسی هەیە بۆ سەر پێست، له‌ كاتی چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ دا ده‌بێت كرێمی دژه‌ خۆر به‌كاربهێنیت له‌گه‌ڵ سێبه‌ركردن بۆ ده‌موچاو به‌ به‌كارهێنانی چه‌تر یان هه‌ر ڕێگه‌یه‌كی تر.

2-  دووركەوتنەوە و ڕاگرتنی خواردنی حەبی مەنع بۆ ئەوانەی بەكاری دەهێنن، چونكە هۆكاری سەرەكین بۆ درووستبونی پەڵە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن