ده‌ریاچه‌یه‌ك له توركیا زاناكانی سه‌رسامكردوه
ڕاچڵه‌كین-
له‌و كاته‌وه‌ی كه‌شتی " پرسیڤیرانس" ی ئاسمانی سه‌ر به ئاژانسی فڕۆكه‌وانی و ئاسمانی ئه‌مه‌ریكی" ناسا" چۆته سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ زاناكان به‌دوای به‌ڵگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌بوونی ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ بسه‌لمێنێت و به‌دیاریكراوی ده‌ریاچه‌ی" سالدا" له باشووری ڕۆژئاوای توركیا زاناكانی سه‌رسامكردوه.
ناسا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات نیشتووی كانزا و به‌رد له ده‌ریاچه‌ی" سالدا" كه زۆر نزیكه له‌و كانزا و نیشتوانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ هه‌یه ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ هه‌بوونی ژیان له‌سه‌ر مه‌ریخ.
تیمێك له زانایانی ئه‌مه‌ریكی و توركی ساڵی 2019 توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر كه‌ناری ئه‌م ده‌ریاچه‌یه كردوه و به "مالدیف" ی توركی وه‌سفیان كردوه به‌هۆی ڕه‌نگی جیاوازی ئاوه‌كه‌ی و سپێتی ڕه‌نگی كه‌نار ئاوه‌كه‌ی و زاناكان پێیان وایه ئه‌و نیشتوانه‌ی له ده‌وری ده‌ریاچه‌كه هه‌ن له ئه‌نجامی داڕمان و نیشتنی شاخه گه‌وره‌كان بووه و میكرۆبه هه‌مه‌چه‌شنه‌كان یارمه‌تی دروستبوونیان داوه.
تۆماس زربۆكن كه زانایه‌كه و له ئاژانسی ناسایه باس له‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر شتێك له‌ڕێی كه‌شتیه ئاسمانیه‌كه‌یان له‌سه‌ر مه‌ریخ بدۆزنه‌وه ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ده‌ریاچه‌ی سالدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕووی لێكچوون و جیاوازیه‌كانیان لێكبده‌نه‌وه.
پێده‌چێت ئه‌وپارچه به‌رد و خۆڵه‌ی سه‌ر ڕووی مه‌ریخ كه له‌ڕێی كه‌شتی ئاسمانیه‌كه‌وه كۆكراوه‌ته‌وه له‌شوێنی خۆی هه‌ڵبگیرێت و ساڵی 2031 بگه‌ڕێندرێته‌وه سه‌ر زه‌وی.