راچڵەكین –
هاوسەری مەحمود سەنگاوی لەوڵاتی سوید بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە كۆچی دوایی كرد.
نوسینگەی مەحمود سەنگاوی لە راگەیەندراوێكی بڵاویكردەوە، شەوی 15-3-2021، (سەعدە حەمەساڵح سلێمان) ناسراو بە (حاجی سەعدە) هاوسەری مەحمود سەنگاوی، لە وڵاتی سوید و لە شاری ستۆكهۆلم، لە تەمەنی (٥٩) ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد.
راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، لە رۆژانی داهاتوودا تەرمی حاجی سەعدە لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە دەگاتەوە سلێمانی و لە گۆڕستانی بەكرەجۆ بەخادەسپێردرێت.
پرسەكەشی لە ماڵی مەحمود سەنگاوی لە گەڕەكەی ڕاپەڕین دەبێت بە ڕەچاوكردنی ڕێكارە تەندروستییەكان.
حاجی سەعدە لە ساڵی ١٩٨٣ دا ژیانی هاوسەری لەگەڵ مەحمود سەنگاوی پێكهێناوەو تەواوی تەمەنی لەگەڵ هاوسەرەكەی لە خەبات و تێكۆشاندا بووە.