راچڵەکین- راپۆرتى ئینستتیوتى په‌ى بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان
پێشه‌كى:
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافی مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان، به‌پێى یاساى ژماره (4) ی ساڵى 2010 كار ده‌كات، هه‌روه‌ك له ماده‌ى (دووه‌م)ى یاساكه‌دا هاتووه: ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی (ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان- عێراق) دا، كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری ده‌بێت له‌چوار چێوه‌ی بودجه‌ی گشتی له هه‌رێمدا، بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت به په‌رله‌مانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و له‌به‌رده‌میدا به‌رپرس ده‌بێت.
له مادده‌ى (سێیه‌م)ى یاساكه‌دا ئامانجى ده‌سته‌كه ده‌ستنیشانكراوه‌و هاتووه: "ئامانجى ده‌سته پارێزگاریكردنه له مافه‌كانى مرۆڤ و پته‌وكردنى و داكۆكى كردن لێى له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه به‌پێى پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له‌گه‌ڵ بلاوكردنه‌وه‌ى رۆشنبیرى مافه‌كانى مرۆڤ".
جگه له‌مه له مادده‌ى (چواره‌م)ى یاساكه‌دا ئه‌ركه‌كانى ده‌سته ده‌ستنیشانكراون كه بریتین له:
یه‌كه‌م:راو راوێژى خۆى سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌كانى په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤ پێشكه‌ش ده‌كات و راسپارده بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێم به‌رز ده‌كاته‌وه.
دووه‌م: له رێگاى چه‌سپاندنى به‌هاى لێبورده‌یی و ماناكانى هاوكاریى كۆمه‌لایه‌تیه‌وه، رۆشنبیرى مافی مرۆڤ و مه‌سه‌له‌كانى ژنان و مندالان بلاو ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: چاودێرى گونجانى یاساكانى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانى مافی مرۆڤ و ئازادییه سه‌ره‌كییه‌كان و پێشكه‌شكردنى پێشنیاز له‌باره‌یه‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات.
چواره‌م: هه‌ڵسه‌نگاندنى پله‌ى پابه‌ندبوونى ده‌سه‌ڵاته‌كان له هه‌رێمدا، به‌حوكمه‌كانى به‌ڵگه‌نامه‌و به‌نده تایبه‌ته‌كانى مافی مرۆڤ و هه‌ردوو په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ى مافه‌كانى مه‌ده‌نى و سیاسی و مافه رۆشنبیری و كۆمه‌لایه‌تی و ئابورییه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ ده‌رخستنى ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى كه دوور نییه به‌هۆى موماره‌سه‌ى ده‌سه‌ڵاته‌كانى هه‌رێمه‌وه په‌یدا ببن.
پێنجه‌م: ئاماده‌كردنى لێكۆلینه‌وه‌و توێژینه‌وه‌ى خولاو خول و ده‌رچواندنى بلاوكراوه‌و چاپه‌مه‌نى ده‌رباره‌ى رێگاكانى باشتر كردنى مافی مرۆڤ له هه‌رێمدا له‌گه‌ڵ به‌ستنى كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌ت له‌باره‌ى مه‌سه‌له‌ى مافه‌كانى مرۆڤ.
شه‌شه‌م: سه‌ردان و چاودێریكردنى به‌ندیخانه‌كان و بنكه‌كانى چاكسازى كۆمه‌لایه‌تى و ده‌ستبه‌سه‌ر و بنكه‌كانى لێپێچینه‌وه و ئاماده‌كردنى راپۆرتى خولاو خول ده‌رباره‌ى به‌ندییه‌كان و سپێردراوان به چاكسازى كۆمه‌لایه‌تى و ده‌ستبه‌سه‌ران.
حه‌وته‌م: وه‌رگرتنى سكاڵا له خه‌ڵك و له كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له‌باره‌ى پێشێلكارییه‌كانى مافی مرۆڤ و دڵنیابوون له راستییان و ئاگادارى داواكارى گشتى بۆ گرتنه‌به‌رى رێكارى یاسایی و به‌دواداچوون بۆ ئه‌نجامه‌كانى ده‌كات.
هه‌شته‌م: هاوكارى له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناوخۆییه‌كانى مافی مرۆڤ و رێكخراوه‌كانى دیكه‌ى كۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نیدا ده‌كات له هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێمیش، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه هزرى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیشدا و ئه‌ڵقه‌ى لێتوێژینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان له هه‌رێمدا به‌جۆرێك رێك ده‌خات، كه رۆشنبیرى پابه‌ند بوون به‌به‌نده یاساییه‌كان و رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى مه‌سه‌له‌كانى مافی مرۆڤه‌وه زامن بكات، له‌پێناوى سه‌روه‌رى یاسا‌و رێزگرتنى مافی مرۆڤدا.
نۆیه‌م: له‌گه‌ڵ رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه تایبه‌تمه‌نده‌كانى مه‌سه‌له‌ى مافی مرۆڤ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى دیكه‌دا هاوكارى و هاوده‌نگى ده‌كات به‌ئامانجى نوێنه‌رایه‌تى كردنى هه‌رێمى كوردستان له كۆبوونه‌وه‌و كۆنگره‌كانى تایبه‌ت به مافی مرۆڤ.
ده‌یه‌م:
أ-راپۆرتى ساڵانه ئاماده ده‌كات بۆ ده‌رخستنى رووى راسته‌قینه‌ى واقیعی مافی مرۆڤ له هه‌رێمدا و بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى به‌رز ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى راسپارده‌ى كرداره‌كى له‌پێناو پاراستن و به‌هێزكردنى مافی مرۆڤ له كوردستان.
ب-راپۆرتى خولاو خول له‌باره‌ى بارودۆخى مافی مرۆڤ به په‌رله‌مانى كوردستان ده‌دات و له ده‌زگاكانى راگه‌یاندندا بڵاوى ده‌كاته‌وه.
سه‌رنج و هه‌ڵسه‌نگاندن:
ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت یاساى ئه‌م ده‌سته‌یه وه‌ك پێویست جێبه‌جێنه‌كراوه‌و ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ نه‌یتوانیوه وه‌ك پێویست به ئه‌ركه‌كانى خۆى هه‌ڵسێت:
یه‌كه‌م: له مادده‌ی (پێنجه‌م) بڕگه‌ى (دووه‌م)دا هاتووه: "سه‌رۆكی ده‌سته له‌سه‌ر پاڵاوتنی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌پله‌ی تایبه‌ت داده‌مه‌زرێ و فه‌رمایشتی (مرسوم) هه‌رێمی به دامه‌زراندنه‌كه‌ی ده‌رده‌چێت پاش په‌سه‌ند كردنی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پاڵێوراوه‌كه به‌زۆرینه‌ی ژماره‌ی ئاماده‌بوان‌و، ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌شی چوار ساڵه و بۆیه‌ك جار تازه ده‌كرێته‌وه".
ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه سه‌رۆكى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له (17/12/2012)دا له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌ڵبژێردراوه و له (17/1/2017) ماوه‌ى یاسایی ته‌واو بووه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى به نوسراوى فه‌رمى له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته‌وه له (4/1/2017) سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا كه نزیكه‌ى چوار ساڵ به‌سه‌ر ماوه‌ى یاسایی سه‌رۆكى ده‌سته‌دا تێپه‌ڕیوه، نه سه‌رۆكى ده‌سته خانه‌نشینكراوه‌و نه كه‌سێكى تر له شوێنى دانراوه‌و نه ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌شی درێژكراوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده له رۆژى 1/9/2020 په‌رله‌مانی كوردستان له نوسراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌یدا بلاوى كردۆته‌وه‌و، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ده‌توانن (C.V)ی خۆیان پێشكه‌ش به‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاروباری په‌رله‌مان بكه‌ن، هه‌رچه‌نده چه‌ند تێبینیه‌كیش له‌سه‌ر نوسراوه‌كه هه‌بوو، وه‌ك:
1-نوسراوه‌كه هیچ مێژوو و ژماره‌و واژۆیه‌كى به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو.
2-له‌سه‌ر نوسراوه‌كه نوسراوه په‌رله‌مانى كوردستان، واته ئه‌و لایه‌نه‌ى رایگه‌یاندووه په‌رله‌مانى كوردستانه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ یاساكه‌دا ناگونجێت، كه پێویست بوو بنوسرێت سه‌رۆكى په‌رله‌مان یاخود ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان.
3-له‌سه‌ر نوسراوه‌كه‌وه نوسراوه ئاگادارى، ئه‌مه‌ش یاسایی نیه.
به‌پێى لێدوانێكى به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژى 15/9/2020، به‌ئاژانسی ئانادۆڵی راگه‌یاندووه، "ئه‌مڕۆ دوا واده‌بوو (بۆ خۆپاڵاوتن بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ)، 31 سیڤی گه‌یشتۆته په‌رله‌مانی كوردستان، 12یان ئافره‌ته‌و 19یان پیاون". كه‌چى تا ئێستا كه زیاتر له پێنج مانگ به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌شدا تێپه‌ڕیوه‌و په‌رله‌مان له‌نێو خولى گرێدانیشدا بوو كه‌چى نه‌خرایه به‌رنامه‌ى كاره‌وه‌و هیچ كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆكى ده‌سته رانه‌سپێردرا.
دووه‌م: له بڕگه‌ى (یه‌كه‌م)ى ماده‌ى (هه‌شته‌م)ى یاساكه‌دا هاتووه كه: "په‌رله‌مان چاودێری و به‌دواداچوونی كاره‌كانی ده‌سته ده‌كات به‌پشت به‌ستن به حوكمه‌كانی یاسا و په‌یره‌وی ناوخۆ".
پرسیار ئه‌وه‌یه: په‌رله‌مان له‌كوێدا چاودێرى و به‌دواداچوونى بۆ كاره‌كانى ده‌سته كردووه؟ چه‌ند به‌دواداچوونى له‌سه‌ر ئه‌و پێشێلكاریانه كردووه كه‌له‌راپۆرته‌كانى ده‌سته‌ى مافی مرۆڤدا هاتووه؟ په‌رله‌مان چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه ناله‌بارانه كردووه كه ده‌سته له راپۆرته‌كانیدا خستویه‌تیه روو؟ په‌رله‌مان چه‌ند به‌دواداچوونى بۆ پێشێلكارییه‌كانى یاساكه‌ى خودى ده‌سته كردووه؟ بێگومان هیچ! چونكه ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت په‌رله‌مان هیچ هه‌نگاوێكى كرده‌یی نه‌ناوه بۆ چاودێریكردنى ده‌سته، له‌كاتێكدا پێشێلكاریی یاسایی به‌دى ده‌كرێت
سێیه‌م: یاساى ده‌سته كه‌موكوڕى تێدایه‌و تایبه‌تمه‌ندیی نیه، له‌گه‌ڵ مافى مرۆڤ و پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناگونجێت و پێویستى به هه‌موار هه‌یه و خودى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤیش تێبینیان له‌سه‌رى زۆره، به‌ڵام په‌رله‌مان هه‌نگاوى بۆ هه‌موارى یاساكه نه‌ناوه.
چواره‌م: سه‌باره‌ت به بودجه‌ى ده‌سته هه‌روه‌ك له بڕگه‌ى (یه‌كه‌م)ى ماده‌ى (دووه‌م)دا هاتووه: "ده‌سته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ به‌ناوی (ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان- عێراق) دا، كه‌سایه‌تی مه‌عنه‌وی و سه‌ربه‌خۆیی دارایی و ئیداری ده‌بێت، له‌چوار چێوه‌ی بودجه‌ی گشتی له هه‌رێمدا بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌بێت به په‌رله‌مانه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێت و له‌به‌رده‌میدا به‌رپرس ده‌بێت".
له‌كاتێكدا كه سه‌ربه‌خۆیی دارایی بناغه‌ى سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانه، به‌ڵام ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌م لایه‌نه‌وه كۆت و به‌ند كراوه‌و هیچ سه‌ربه‌خۆییه‌كى دارایی نیه له ئێستادا، چاوى له‌ده‌ستى وه‌زاره‌تى داراییه كه بڕێكى كه‌م بودجه‌ى بۆ دیاری بكات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی نه‌رێنى له‌سه‌ر ئیشه‌كانى ده‌سته ده‌بێت.
پێنجه‌م: یاساى به‌ده‌ستهێنانى زانیارى كه كاریگه‌رى زۆرى له‌سه‌ر پرسی شه‌فافیه‌ت و رێگریكردن له گه‌نده‌ڵى هه‌یه، كه ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ به‌رپرسه له جێبه‌جێكردن و سه‌رپه‌رشتى كردنى، كه‌چى تا ئێستاش حكومه‌ت هیچ هه‌نگاوێكى بۆ جێبه‌جێكردنى یاساكه نه‌ناوه، نه رێنمایی بۆ ده‌ركردووه‌و نه ئه‌و به‌ش و به‌رێوه‌به‌رێتیانه‌ى پێویست بوو له‌نێو وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكاندا دروستیان بكات كردوویه‌تى و نه هیچ پێداویستییه‌كیشى بۆ دابین كردووه، كه‌چى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافی مرۆڤ بێده‌نگه له ئاستیداو هیچ هه‌نگاوێكى كرداریی بۆ نه‌ناوه.
شه‌شه‌م: كۆمه‌لێك یاسا هه‌یه ده‌بێت هه‌موار بكرێت یاخود ده‌ربكرێت، وه‌ك (یاساى تیرۆر، یاساى به‌كاربه‌ر، یاساى بازرگانى به مرۆڤ، یاساى كار، و ...هتد) كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به مافى مرۆڤه‌وه هه‌یه، هه‌ندێك له‌و یاسایانه ده‌رنه‌كراون و هه‌ندێكیشیان به‌كرچوكالى و كه‌موكوڕیه‌وه ده‌رچوون كه نه‌چوونه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ده‌سته له ئاستیدا ده‌سته‌وه‌ستانه‌و هیچ هه‌ولێكى نه‌داوه.
حه‌وته‌م: له بڕگه‌ى (10)ى ماده‌ى (چواره‌م)ى یاساكه‌دا هاتووه: "أ-راپۆرتی ساڵانه ئاماده ده‌كات بۆ ده‌رخستنی رووی راسته‌قینه‌ی واقعی مافی مرۆڤ له هه‌رێمدا و بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌رزده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى راسپارده‌ی كرداره‌كى بۆ پاراستن و به‌هێزكردنی مافی مرۆڤ له‌كوردستان.
ب- راپۆرتی خولاوخول له‌باره‌ی بارودۆخی مافی مرۆڤ به په‌رله‌مانی كوردستان ده‌دات و له‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندندا بڵاوی ده‌كاته‌وه".
به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێگه‌ى سه‌رنجه له‌هه‌موو ئه‌و كاتانه‌ى ده‌سته راپۆرته‌كانى خۆى بۆ په‌رله‌مان ناردووه په‌رله‌مان هیچ وه‌ڵامێكى نه‌داونه‌ته‌وه نه به باش و نه‌به خراپ و نه ده‌ستخۆشی. له‌وكاتانه‌ش كه ده‌سته راپۆرتى نه‌نوسیوه بۆ په‌رله‌مان، كه ئه‌مه پێشێلى یاسایه دیسانه‌وه هه‌ر په‌رله‌مان بێده‌نگ بووه‌و لێپێچینه‌وه‌ى له ده‌سته نه‌كردووه.
هه‌شته‌م: به‌پێى ماده‌ى حه‌وته‌مى یاساكه ده‌بێت ده‌سته سێ فه‌رمانگه‌ى هه‌بێت كه له‌لایه‌ن سێ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتییه‌وه به‌ڕێوه ببرێن. به‌ڵام تا ئێستاش ته‌نها دوو به‌رێوه‌به‌رى گشتى دانراون و شوێنێك بۆشه‌و پڕ نه‌كراوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێى هه‌مان مادده ده‌سته دوو راوێژكارى ده‌بێت، به‌ڵام له‌مه‌یدانى پراكتیدا ده‌سته یه‌ك راوێژكارى هه‌یه‌و شوێنى ئه‌وه‌ى تریان بۆشه. ئه‌مه‌ش بێگومان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌داى ده‌سته‌و هه‌لسانى به كاره‌كانى ده‌بێت.
نۆیه‌م: هه‌ر ناوى ده‌سته‌كه (ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ)ه، به‌ڵام كاتێك فه‌رمانبه‌رانى له‌به‌رزترین پۆسته‌وه تا دوایی له‌سه‌ر بنچینه‌ى دابه‌شكاریی حزبی داده‌نرێن، په‌رله‌مان چه‌ند به‌دواداچوونى كردووه‌و له‌كێى پێچاوه‌ته‌وه!؟
ده‌هه‌م: له خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م سالانه‌ى دوایی هه‌رێمدا كه هاووڵاتیان داواى شایسته‌كانى خۆیان ده‌كرد، زۆرترین پێشێلكارى به‌رامبه‌ر هاووڵاتیان كراوه، به‌نایاسایی ده‌سگیركردن، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دان، كوشتن و تا دوایی، ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ تا چه‌ند له راپۆرته‌كانیدا كارى له‌سه‌ر كردووه‌و په‌رله‌مان تا چه‌ند به‌دواداچوونى بۆ ئه‌م پێشێلكاریانه كردووه؟!
ئه‌نجام:
1-لاوازى په‌رله‌مانى كوردستان له پرۆسه‌ى چاودێرى و به‌دواداچووندا كاریگه‌ریی نه‌رێنى و خراپى له‌سه‌ر داموده‌زگاو دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كانى تریش كردووه، بۆ نمونه وه‌ك ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ، كه ئیش و كاره‌كانى زۆربه‌ى وه‌ستاوه‌و وه‌ك پێویست به‌ڕێوه ناچێت.
2-خودى په‌رله‌مان كه لایه‌نى یاسادانه‌ر و چاودێریشه به‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاساوه، كه‌چى خۆى پێشێلى یاساى ده‌سته سه‌ربه‌خۆى مافی مرۆڤى كردووه.
3-هه‌ر ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافی مرۆڤ یاساكه‌ى نه‌گونجاوه‌و پێویستی به گۆڕین و هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه، به‌لام په‌رله‌مان هه‌نگاوى بۆ نه‌ناوه.
4-چه‌ند پۆستێك هه‌یه له ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافی مرۆڤ به‌پێى یاسا بۆیان ده‌ستنیشانكراوه به‌لام پڕنه‌كراونه‌ته‌وه.
5-ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافی مرۆڤ گرفتى كه‌میی میلاكى فه‌رمانبه‌رانى هه‌یه‌و پێویسته بۆیان دابمه‌زرێت.
6-له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌ى یاسایی سه‌رۆكى ده‌سته به‌سه‌رچووه، بۆیه شه‌رعیه‌تى یاسایی نه‌ماوه‌و به‌نایاسایی كاره‌كانی رایی ده‌كات.
7-ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ به‌پێى یاسا له‌رووى داراییه‌وه سه‌ربه‌خۆیه، به‌ڵام له پراكتیكدا هیچ سه‌ربه‌خۆییه‌كى دارایی نیه، چاوى له ده‌ستى وه‌زاره‌تى داراییه ئه‌گه‌ر موچه‌یان پێبدات، یاخود بڕێكى كه‌م بودجه‌یان بۆ دیاری بكات.
8-ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ به‌حیساب له‌رووى كارگێڕییه‌وه سه‌ربه‌خۆیه، كه‌چى سه‌ربه‌خۆیی لێ زه‌وت كراوه‌و له‌لایه‌ن هێزه سیاسیه‌كانه‌وه ده‌ستێخستنى به‌رده‌وام له‌كاروباریاندا هه‌یه.
راسپارده:
1-له زوترین كاتدا په‌رله‌مانى كوردستان یاساى ژماره (4)ى ساڵى 2010 ى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافی مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان-عیراق هه‌موار بكاته‌وه.
2-په‌رله‌مانى كوردستان له زوترین كاتدا سه‌رۆكێك بۆ ده‌سته‌كه هه‌لبژێرێته‌وه.
3-په‌رله‌مان به گشتى و لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند به‌تایبه‌تى چاودێرى وردى ئیش و كاره‌كانى ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ بكات و چاوپۆشى له كه‌موكوڕییه‌كانى نه‌كات.
4-كه‌موكوڕییه‌كانى ده‌سته‌ى مافى مرۆڤ له پڕكردنه‌وه‌ى میلاكاتى پله وه‌زیفیه‌كانیدا پڕ بكرێنه‌وه.
5-په‌رله‌مان فشار بخاته سه‌ر حكومه‌ت كه رێنمایی پێویست بۆ یاساى مافی به‌ده‌ستهێنانى زانیارى ده‌ربكات و پێداویستییه ماددى و مرۆییه‌كانى دابین بكات به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى یاساكه بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه.
6-بودجه‌ى ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافی مرۆڤ به جیا و به‌پێى پێویست ده‌ستنیشان بكرێت تا بۆ رایی كردنى ئیش و كاره‌كانیان په‌كیان نه‌كه‌وێت یا په‌كیان نه‌خرێت.
7-تیمه‌كانى ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ ده‌ست كراوه‌تر بن به‌مه‌به‌ستى چاودێریكردنى ره‌وشی مافی مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان.
8-ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ له‌كات و ساتى خۆیدا راپۆرته‌كانى (ساڵانه) و (خولاو خول) بلاو بكاته‌وه‌و پێشكه‌شی په‌رله‌مانى بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت له په‌رله‌مان.
9-پارێزبه‌ندى بۆ كارمه‌ندانى ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ هه‌بێت له‌كاتى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌ركه‌كانیاندا.
10-پڕكردنه‌وه‌و دامه‌زراندنى كارمه‌ندان بۆ سه‌رجه‌م نوسینگه‌كانى ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ و دیوانى ده‌سته چونكه ژماره‌ى فه‌رمانبه‌ران كه‌مه.
11-یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاساى مافی به‌ده‌ستهێنانى زانیارى.
12-لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كار له‌سه‌ر راسپارده‌كانى راپۆرته‌كانى ده‌سته بكه‌ن.
13-رێگرى له تیمه‌كانى ده‌سته نه‌كرێت له هیچ كام له داموده‌زگه‌كانى هه‌رێمدا و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئیش و كار و به‌دواداچوونه‌كانیان دروستنه‌كرێت.
14-دامه‌زراندنى دادگاى مافی مرۆڤ له هه‌رێمى كوردستان.
15-ده‌بێت ده‌سته به‌پێى بنه‌ماكانى (پاریس)ى ساڵى 1991 هه‌ڵسوكه‌وت بكات، كه كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بڕیارى ژماره (134/48) له ساڵى 1993 به‌تێكڕاى ده‌نگ په‌سه‌ندى كردووه. پێكهاته‌ى ده‌سته نوێنرانى (ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و داواكارى گشتى) تێدایه، كه ئه‌مانه نوێنه‌رانى ئیداره حكومییه‌كانن، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانى پاریس‌دا وێك نایه‌ته‌وه، چونكه نوێنه‌رى حكومه‌ت ده‌بێت سیفه‌تى راوێژكاریی هه‌بێت و مافی ده‌نگدانى نه‌بێت.
16-پێویسته یاساكان له‌گه‌ل پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بگونجێن، ماوه‌ى ویلایه‌ت درێژ نه‌كرێته‌وه، چونكه ره‌نگه بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی سیاسی.
تێبینى: ئه‌م راپۆرته به‌شێكه له پرۆژه‌ی چاودێریی و هه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی پـه‌رله‌مانـی كــوردستان، كه (ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان) به پاڵپشتى رێكخراوى (NED)ى ئه‌مه‌ریكى ئه‌نجامى ده‌دات. له بنچینه‌دا راپۆرتێكى درێژتره به ناونیشانى (ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان له‌نێوان په‌یوه‌ستبوون به یاسا‌و پێشێلكاریدا) كه سه‌باره‌ت به هه‌رچوار ده‌سته سه‌ربه‌خۆكانى (مافی مرۆڤ، ده‌سپاكى، دیوانى چاودێرى دارایی، كۆمسیۆنى بالاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردن و راپرسی) ئاماده‌كراوه.
ئینستتیوتی په‌ی بۆ په‌روه‌رده‌و گه‌شه‌پێدان
ئازارى 2021