داری مزرەمەنیەکان بۆچی گەڵای تازە دەرناکەن و گەورەنابن ؟

کشتوکاڵ

16/03/2021     ژمارەی بینراو 652

داری مزەرەمەنیەکان بۆچی گەڵای تازە دەرناکەن و گەورەنابن ؟

ڕاچڵه‌كین-

ئەمە پرسیارێکە زۆرێک لەهاوڕێیان دەیکەن  کەبۆچی دارەی لیمۆکەیان یان پرتەقاڵەکەیان گەرورەنابێت و لقی نوێ دەرناکات وەڵامەکەی ئەمەیە.

لەم وەرزەدا سەیری دار پرتەقاڵەکەت بکە ئەگەر وەک لەوێنەکەدا دیارە چرۆی تازەی کردبێت ئەوە،هیچ کێشەی نیە لەگەشەی سروشتی خۆی بەردەوامە واتە زیاد دەکات بەڵام کێشەکە لەو کرمەدایە کەلەسەرەتای مانگی نیسان مێرووە پێگەیشتوەکەی کە پەپولەیە  دەست دەکات بەدانانی گەرا لەسەر ئەم گەڵاناسکانە پاشان گەراکان دەتروکێن دەبن بەکرم گەڵاکان دەخۆن کە بەهیچ شێوەیک ناهێڵن ئەوگەڵایان زیادبکەن ، کێشەی ئەم پەپولە لەوەدایە کەلەوێنەکەدادیارە تاوەکو مانگی 10 بەردەوامە لەگەرەدانان واتە تائەوکاتە ناهێڵێتیەک گەڵای تازەسەردەربکات .


ئەی چار چیە ؟ 
چار تەنها ئەوەیەئەگەر دارەکانت لەحەوشە کەمن وەباڵایان بچوکە تەنها هەفتەی جارێک بەدەست دەتوانی هێلکەکانی سەرگەڵاکان لابەریت، هیچ کێشەی نیە بەڵام ئەگەر باڵایان بەرزەو یان زۆرن دەبێت وقرکەرانە بەکاربهێنە کەماوەی مانەوەی کاریگەریەکەیان  زۆرە ، ئەویش بەدووجار نەجاتت دەبێت تاوەکوگەڵاکان لە ناسکی دەردەچن  ئەوکات ئەوپەپولەیە بەلای ئەو دارەدا نایەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن