چۆن کێشەی جوتیاران چارەسەر دەبێت؟

کشتوکاڵ

18/03/2021     ژمارەی بینراو 627

چۆن کێشەی جوتیاران چارەسەر دەبێت؟


ڕاچڵه‌كین-

1- ساخکردنەوەی بەرهەمی جوتیاران: قەدەخەکردنی بەرهەمە دەرەکیەکان و ڕێگریکردن لە هاوردەکرنی بەرهەمەکان بەڕێگەی نایاسای،دەۆزینەوەی بازار بۆ بەرهەمەکانیان و هەناردەکردنی بەرهەمەکان بۆدەرەوەی وڵات.
 
2- زەویە کشتوکاڵەیەکان: پێویستە دوبارە ڕێخستنەوە بۆزەویە کشتوکاڵەیکان بکرێت،وەرگرتنەوی زەویەکان لەکەسانی دیکەو دابەشکردنەوی بەسەر جۆتیاراندا،ڕێگەنەدان بەمامەڵەکردن وکڕینو فرۆشتنی زەویە کشتوکاڵیەکان وهەروەها گەڕانەوی زەویەکشتوکاڵیەکان بۆ حوکمەت لەکاتی مردنی کەسەکە

3- خاوەندارێتی پیشەی جوتیاری:  پیشەی کشتوکال بەتەنها جوتیارەکان ئەنجامی بدان ڕێگری بکرێت لەکەسانی دیکە مۆلەتی تایبەتی دەربکرێت بۆجوتیار 

4- پێداویستیە کشتوکاڵیەکان: کەمکردنەوەی باج لەسەر کۆمپانیا کشتوکاڵیەکان و چاودێری کردنیان چونکە جوتیار پارەیەکی زۆر سەرف دەکات بۆکڕینی پێداویستیەکان بۆیە لەکاتی ساخنەبونەوەی بەرهەمەکان زەرەرێکی زۆردەکات 

5- هاوکاریکردنی جوتیار: دابینکردنی پێداویستیە کشتوکاڵیەکان،پێدانی قەرز بەجوتیاران و قەدرە بوکردنوەی جوتیاران لەکاتیێکدا کەتوشی زەرەردەبن بە هۆی کاریگەریە سروشتیەکان

6- بەپیشەسازیکردنی بەرهەمەکان: دروستکردنی کارگە و ساردکەرەوە بۆ بەرهەمەکان

7- کشتوکاڵکردن بەشێوەیەکی دروست: هەماهەنگی لەنێون جوتیارو ئەندازیارە کشتوکاڵیەکان وسەرپەرشتیکردنی پڕۆژە کشتوکاڵیەکان لەلایەن ئەندازیارەکانەوە،کردنەوەی خوڵی تایبەت وشیار کردنەوەی جوتیاران بۆ بەرهەم هێنانی بەرهەمێکی باش و تەندروست .

ئا: بڕیار ره‌مه‌زان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن