ئەردۆغان هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەكات

جیهان

21/01/2020     ژمارەی بینراو 521

ئه‌ردۆغان

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ئەگەر یەكێتی ئەوروپا گوشارمان بخاتەسەر و رێگریمان لێ بكات لە پرۆسەی گەڕان بەدوای نەوت و گازی سروشتی لە ئاوەكانی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئێمەش دەرگا بەڕووی كۆچی بەلێشاوی ئاوارەكانی سوریا بۆ ئەوروپا دەكەینەوە.

ئەردۆغان ئاشكراشیكرد، وڵاتەكەی زیاتر لە چوار ملیۆن ئاوارەی لەخۆگرتووە، كە زۆرینەیان هاوڵاتیانی سوریان.

ئەم هەڕەشەی سەرۆك كۆماری توركیا، لە وەڵامی هۆشدارییەكانی یەكێتی ئەوروپا دێت بۆ دەستهەڵگرتن لە پلانەكانی بۆ دۆزینەوەو بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

ئەو هۆشدارییە لەسەر زاری جۆزیب بۆریل وتەبێژی نوێنەری یەكێتی ئەوروپا بۆ كاروباری دەرەوە هات، كە ئەمڕۆ 19-1-2020 رایگەیاندبوو " سزا بەسەر هەر كەس و لایەنێك دەسەپێنین كە بەبێ مۆڵەت كاری كنەو پكشنین لە نەوت و گازی سروشتی لە ئاوە هەرێمایەتییەكانی دەریای ناوەڕاست ئەنجام بدات".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن