تره‌مپ گاڵته به‌م دیمه‌نه‌ی بايدن ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
سه‌رۆكی پێشووی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" دۆناڵد تره‌مپ" نه‌یهێشت ئه‌و هه‌له‌ی كه‌وتۆته به‌رده‌ستی له‌ده‌ستی ده‌رچێت له‌باره‌ی ڤیدیۆیی كه‌وتنی چه‌ند جاره‌ی "جۆ بایدن" له‌سه‌ر قادرمه‌ی فڕۆكه كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو به‌سه‌ری هات.
له‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی چه‌ند جارێك كه‌وتنی بایدن هه‌موان پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئاخۆ ته‌ندروستی بایدن باشه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كۆشكی سپی به فه‌رمی وه‌ڵامی ئه‌م بابه‌ته‌ی داوه‌ته‌وه و ئاشكرای كردوه كه سه‌رۆك له باشترین دۆخی ته‌ندروستیدایه و بایدنی ته‌مه‌ن 78 ساڵ ته‌نها به‌هۆی ئه‌و با تونده‌ی له ناوچه‌ی " ماریلاند" هه‌بووه توشی ئه‌و حاڵه‌ته بووه.
تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌ی تره‌مپ گومانی هه‌یه له توانای جه‌سته‌ی و مێشكی بایدن و ده‌ڵێت" بڕوا ناكه‌م توانای بڕیاردانی هه‌بێت" و به‌دووری نازانێت دیموكراتیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی بایدن بده‌نه كامالا هاریس ی جێگری و به جۆی خه‌واڵوو ناوی ده‌بات.