گاڵته‌یه‌كی بێ تام به‌ره‌و زیندانی بردن
ڕاچڵه‌كین-
له یه‌كێك له ناوچه‌كانی مۆسكۆ سێ گه‌نج كه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك به‌كارده‌هێنن بۆ تۆماركردن ڤیدیۆیه‌ك به ئۆتۆمبێلێكی گرانبه‌ها و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی توشی كێشه بوون.
ئه‌م سێ گه‌نجه بڕیاری ئه‌وه‌یاندا به شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه ته‌نها ده‌یانه‌وێت ڤیدیۆیه‌ك تۆمار بكه‌ن به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی و هیچی دیكه به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دوركه‌وتۆته‌وه ئه‌م سێ گه‌نجه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان بردوه و دوای ته‌واوبوونی گاڵته‌كه‌یان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه.
به‌ڵام خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه بۆ گرتنه به‌ری ڕێگای دروست ناچار بووه په‌نا بۆ پۆلیس ببات و به‌وهۆیه‌وه هه‌ر سێ گه‌نجه‌كه ده‌ستگیركراون بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.