چركەساتی كوشتنی پاڵەوانێكی جیهانی زۆرانبازی بڵاودەبێتەوە

وەرزش

25/03/2021     ژمارەی بینراو 3323

راچڵەكین-

یاریزانێكی زۆرانبازی كە دووجاربووەتە پاڵەوانی جیهانی لەبوارەكەی خۆیدا، لەكاتی هەوڵدان بۆ كۆتایی هێنان بەشەڕێكی دەستەو یەخەی نێوان گروپێك لەكافتریایەكدا، كوژرا.

ئیبراهیم ئیبیلۆڤ- سەرۆكی یەكێتی هونەرە جەنگیەكان لە ئۆسیتیای باكور رایگەیاند:" ئالان خادزیێڤ-ی تەمەن 31 ساڵ لە مۆسكۆوە بەئامانجی ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕێ كچەكەیدا چووەتە ئۆسیتیا، كاتێك گەیشتووەتە ئەو ناوچەیەش لەلایەن هاوڕێكانییەوە بانگهێشتی ئەو كافتریایە كراوەو لەوێ گروپێك یەشەڕهاتوون."

وتیشی:" ئالان هەوڵیداوە، رۆڵی ناوبژیوان ببینێت و لایەنە بەشەڕهاتووەكان لەیەكتر دووربخاتەوە، بەڵام لەلایەن كەسێكیانەوە بەچەكی سپی هێرشی كراوەتەسەرو بەردڵی كەوتووەو دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە."

تیبیلۆڤ ئاماژەی بەوەشكرد:" لەشوێنی رووداوەكە براكەی ئالان لەتۆڵەی براكەی، هێرشیكردووەتە سەر هێرشبەرەكەو چەند چەقۆیەكی لێداوەو ئەویش لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن