هاوشێوه‌كه‌ی عه‌بله كامل بۆته باسی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن خانمێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆك وایكردوه هه‌مووان به لێكچوه‌كه‌ی خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری" عه‌بله كامل" وه‌سفی بكه‌ن.
ڤیدیۆكان بینه‌رێكی زۆریان هه‌بووه و ئه‌م خانمه ئاشكرای كردوه كه هاوسه‌رگیری كردوه و خاوه‌نی منداڵه و هیچكات به‌خه‌یاڵیدا نه‌هاتووه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكانی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نایشارێته‌وه كه له ته‌مه‌نی منداڵیه‌وه هه‌موان به هاوشێوه‌كه‌ی خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" عه‌بله كامل" وه‌سفیان كردوه.