راچڵەکین- سپۆرت
گەڕی دووەمی یارییەکانی پاڵاوتنی جامی جیھانی ٢٠٢٢ دەستی پێکرد و لە کۆمەڵەی یەکەمدا ھەڵبژاردەی پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رووبەڕووی ھەڵبژاردەی سڕبیا بوونەوە.
ھەڵبژاردەی پورتوگال کە لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەکرد لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام پێشکەوتن کە ھەردوو گۆڵەکە دیێگۆ جۆتا تۆماریکرد.
بەڵام سەرەڕای ئەوەش نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەست بێنن و گێمی دووەمدا یاریزانانی سڕبیا ھەردوو گۆڵەکەیان کردەوە یارییەکە بە یەکسان بوون و بە دوو گۆڵ بۆ ھەردوو لا کۆتایی ھات.
سڕبیا و پورتوگال بە ھاوبەشی پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەیان گرتووەو ھەریەکەو چوار خاڵی ھەیە.
گۆڵەکان: