ناوی زەویە کشتوکاڵیەکان لە زمانی کوردیدا
ڕاچڵهكین-
1- ئەوزەویەی بەروبومی تێدا ناچێنرێت پێی دەڵێن (بەیار)
2- دەیم یاخود دێم ئەو پارچە زەویییەپشت بە باران دەبەستێت
3- بەراو: بەو پارچە زەوییە دەڵێن، جگە لە ئاوی باران پشت دەبەستێت بە سەرچاوە ئەویەکانی تر و،وەک : ڕوبار ،کانی ، بیر ...
4- (دێراو) بۆ هەندێ بەروبووم دروست دەکرێت ، کە پێویستیان بە ئاودانی زۆر هەیە وەک : خەیار ،باینجان، تەماتە ، کولەکە ...
5- وەرد : پێش چاندنی بەروبومە هەڵگەڕاندنەوە یان کێڵانی زەوێکەیە بۆ ئەوەی بەهێز ببێت و خۆر لە زەوێکە بدات .
6- جاڕ : لەدوای دورینەوەی گەنم و جۆ کە پوشەکە وشکە و هیچ تێدا ناچێنرێت .
7- پەرێز . بە زەوییەک دەوترێ کە دوایی چەند ساڵێک دەکێڵرێ
8-تەڵان . زەویەکە دەکرێ بە شێوەی پلیکانە و ڕیز ڕیز بەرد دادەنرێ و دواتر گڵ دەکرێتە
9- پشت بەردەکان . زیاتر لە هەوراماندا بڵاوه
ئا: دیوان عەلی